گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ئەمريكا بەرهەمهێنانى چەكێكى نوێ ئاشكرا دەكات ’لە دەنگ خێراترە’ [ڤیدیۆ] 

2020.08.06 - 13:46
ئەمريكا بەرهەمهێنانى چەكێكى نوێ ئاشكرا دەكات ’لە دەنگ خێراترە’ [ڤیدیۆ] 

ناس کورد-

بۆ يەكەمجار ولايەتە يەكگرتوەكانى ئەمريكا گرتەى ڤيديۆيى تاقيكردنەوەيەكى موشەكى بڵاوكردەوە كە لە دەنگ خێراترە و بە هاريكارى لەگەڵ هێزى دەريايى ئەمريكا لە مانگى سێى ئەمساڵدا تاقيكردنەوەكە ئەنجام دراوە.

 

ماڵپەڕى "زە درايف" بڵاويكردوەتەوە، بەگوێرەى گرتە ڤيديۆيەكە موشەكەكە دەگيرێتە ئامانجێكى دياريكراو و پرۆسەى هاويشتنەكە ناونراوە "تاقيكردنەوەى فڕينى 2" كە ئامانج لێى دروستكردنى ئامێر و موشەكى خێراترە لە خێرايى دەنگ، جا لەسەر زەوى بێت ياخود ئەو موشەكانەى ژێردەرياييەكان هەڵيدەدەن.

 

ڤيديۆكە لەلايەن جەنراڵ "نيل سۆرگود" بەڕێوەبەرى كەرتى تەكنەلۆژياى خێراتر لە دەنگ و وزەى ئاراستەكراو و بۆشايى ئاسمان بە هاوكارى نوسنيگەى ياريدەدەرى وەزيرى بەرگرى ئەمريكا لە كۆنگرەيەكى ڕۆژنامەوانيدا خرایەڕوو.

 

ماڵپەڕەكە ئەوەشى ڕونكردوەتەوە، جەنەراڵ سۆرگود باسى لەوەكردوە كە موشەكەكە بە خێراييەكى زۆر هەڵدەستێت و بە خێرايى زۆريش دەڕوات"، بەڵام هيچ شتێكى لەسەر وردى پێكانى ئامانجەكەى ئاشكرا نەكرد.

 

ئەو موشەكانە لەرێگەى پاڵنەرێكى موشەكييەوە هەڵدەدرێن تا دەگەنە بەرزييەكى نمونەيى دواتر بە خێراييەكى زۆر و زياتر لە خێرايى دەنگ بەرەو ئامانجەكە دێنەوە خوارەوە، هەروەها بەشێوەيەكى لاوەكى تواناى خۆدزينەوەى لەو موشەكانە هەيە كە دەيانەوێت ڕێگرى لێ بكەن.

زە درايڤ ئەوەشى ڕونكردوەتەوە، بەهۆى ئەو تايبەتمەنديانەوە ڕوبەڕوبونەوەى ئەو جۆرە چەكە ئەستەمە، هەروەها ئەستەمە ڕێگرى لێبكرێت پێش ئەوەى لە ئامانجەكەى بدات.

 

پێشتريش وەزارەتى بەرگرى ئەمريكا ئەوەى بڵاوكردبوەوە، ئەو جۆرە چەكە توانا دەدات بە سوپا و هێزى دەريايى كە ئامانج لە دوورى سەدان و هەزاران ميلەوە بپێكن و خێراييەكەيان دەگاتە 17 ماگ "ماگ پێوانەى خێرايى دەنگە".

 

جەنەراڵ سۆرگود ئاماژەى بەوەداوە، "چەكەكە لەپێكانى ئامانجەكەى زۆر وردە" بەڵام ڕەتيكردەوە كە هيچ زانياريەكى نهێنى لەسەرى ئاشكرا بكات.