گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

پشووى مانگى ئاب.. 10 ڕۆژ بێ ’شەپۆلى گەرما’ و بارانبارین لە هەندێک ناوچەى عێراق 

2020.08.06 - 11:45
پشووى مانگى ئاب.. 10 ڕۆژ بێ ’شەپۆلى گەرما’ و بارانبارین لە هەندێک ناوچەى عێراق 

ناس کورد- 

کەشناسێکى دیارى عێراق پێشبینى دەکات لە دە ڕۆژی داهاتووی مانگی ئابدا كەشوهەواى عێراق کەشێکى هاوینەی ئاسایی بێت و لەچەند ناوچەیەكیش باران ببارێت. 

 

لەڕاگەیەنراوێكدا سادق عەتیەی كەشناسی دیارى عێراق، ئاماژەى بەوە کرد، سەرتاسەری وڵات كەشوهەوایەكی هاوینەی ئاسایی بەخۆەوە دەبینێت و لەناوەڕاستی هەفتەی داهاتوودا پێشبینی ئەوە دەكرێت پلەكانی گەرما دابەزێت.

 

عەتیە رونیکردەوە، دە ڕۆژی داهاتوو هیچ جۆرە شەپۆلێكی گەرما سەرهەڵنادات و ئاڕاستەكانی (با)ش بەرەو باكوری خۆهەڵاتەوە دەبێت لەزۆربەی شارەكان و لەمیسان و خۆرهەڵاتی بەسڕەش كەشوهەوا نیشتەنی دەبێت و ڕۆژی هەینی و شەممە هەست بەگەرمایی زیاتر دەكرێت.

 

بەوتەی ئەو كەشناسە، پێشبینی دەكرێت لەناوچە جیاجیاكانی شارەكانی باكوردا لەشەوی پێنجشەممە باران ببارێت.

 

لای خۆشیەوەیە واسیق سەلامی، کەشناسى عێراقى خشتەی پلەكانی گەرمای شارەكانی بۆ ڕۆژی پێنجشەممە بڵاوكردووەتەوە كە بەم شێوەیەی لای خوارەوەیە.

 

دهوك 41  

موسڵ 43

هەولێر 42

سلێمانی 35

كەركوك 43

سەڵاحەدین 45

دیالە 45

ئەنبار 44

بەغدا 45

بابل 44

كەربەلا 43

واست 45

دیوانیە 45

نەجەف 43

موسەننا 45

میسان 46

زەیقاڕ 46

بەسڕە 46