گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

جەلیل گادانی بەرپرسى حزبى دیموکراتى کوردستان بە كۆرۆنا كۆچی دوایى كرد

2020.08.06 - 11:21
جەلیل گادانی بەرپرسى حزبى دیموکراتى کوردستان بە كۆرۆنا كۆچی دوایى كرد

ناس کورد-

سکرتاریەتى حزبى دیموکراتى کوردستان گیانلەدەستدانى جەلیل گادانى بەرپرسى پارتەکەى بە کۆرۆنا ڕاگەیاند.

 

لە راگەیەندراوى سکرتاریەتى حزبى دیموکراتى کوردستان ئاماژە بەوە کراوە "جەلیل گادانی، ئەندامی  پێشووی رێبەریی حیزبی دێموکرات و تێکۆشەری دێرینی ئەم حیزبە، بەهۆی کۆرۆناوە گیانی لەدەستدا".

 

بەگوێرەى راگەیەندراوەکەى سکرتاریەتى حزبى دیموکراتى کوردستان "جەلیل گادانی، کە نزیک بە هەفتەیەک بوو لە یەکێک لە نەخۆشخانەکانی هەرێمی کوردستان لەژێر چاودێری چڕی پزیشکیدا بوو، ئەمڕۆ پێنجشەممە کۆچی دوایی کرد".

 

جەلیل حاجى ئەحمەدى - جەلیل گادانى

-لەساڵى 1934 لەشارى مەهاباد لەدایکبووە.

- خوێندنى سەرەتایى و ناوەندى لەمەهاباد تەواو کردووە.

-یەکەمین قوتابخانەى کوردى شەوانەى نهێنى لە ماڵى ئەوان لەساڵى 1944 دروستبووە.

-لەساڵی 1972 لیسانسى لەزمانى فەرەنسى لە زانکۆى تاران وەرگرتووە.

-ساڵى 1948بووەتە ئەندامى حیزبى دیموکراتى کوردستان.

-لەسەردەمى دەسەڵاتى محەمەد رەزا شادا ماوەى 13ساڵ زیندانى بووەو لەزیندان سێ زمان فێربووەو چەند کتێبێکى وەرگێڕاوە.

-27ساڵە رۆژهەڵاتى کوردستانى جێهێشتووە.

-دوای جیابوونەوە لە حیزبی دیموکرات بووە سکرتێری حدکا-رێبەرایەتی شۆڕشگێڕ.

- لە لێکترازانی ئەمجارەدا لەگەڵ باڵی عەبدوڵڵا حەسەن زادەدا، لەگەڵ زۆربەی ئەندامانی سەرکردایەتی رێبەرایەتی شۆرشگێڕدا جیابووەوە.

- بەرپرسى کۆمیسیۆنى چاودێرى حیزبى دیموکراتى کوردستان بوو