گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

 نێردەى ئەمريكا تايبەت بە ئێران: هەروەك ترامپ وتى ئێران نابێتە خاوەنى چەكى ئەتۆمى

2020.08.05 - 22:33
 نێردەى ئەمريكا تايبەت بە ئێران: هەروەك ترامپ وتى ئێران نابێتە خاوەنى چەكى ئەتۆمى

ناس کورد- 

برايان هوك نێردەى ئەمريكا تايبەت بە كۆمارى ئيسلامى ئێران دەڵێت، دۆناڵد ترامپ سەرۆكى ولايەتە يەكگرتوەكانى ئەمريكا بە ئاشكرا باسى لەوە كردوە، ئێران نابێتە خاوەنى چەكى ئەتۆمى.

 

برايان هوك لە لێدوانێكى ڕۆژنامەوانيدا سەبارەت بە بەرنامە ئەتۆميەكەى ئێران باسى لەوە كردوە، پێشتريش دۆناڵد ترامپ سەرۆكى ئەمريكا وتى "ئێران نابێتە خاوەنى چەكى ئەتۆمى".

 

هوك پێشتريش باسى لەوەكرد، خۆپڕچەكنەكردنى ئێران سەقامگيرى بۆ ڕۆژهەڵاتى ناوەڕاست دەهێنێت، ئەو وڵاتە پشتگيرى تيرۆر دەكات و سعوديەى كردە ئامانج، رێگەگرتن لە ئێران بۆ خۆپڕچەككردن ڕێگريكردنە لە هێرشكردنە سەر دراوسێكانى لە ڕێگەى بەكرێگيراوەكانيەوە.

 

هوك ڕونيشيكردوەتەوە، ئێران دوو بژاردەى لەبەردەمدايە ئەوانيش دانوستان ياخود ڕوبەڕوبونەوەى داڕوخانى ئابوريى، بەردەوام دەبين لە سياسەتى پەستانى ئابورى و دابڕاندن دژى ئێران، ئەمريكا ئامادەيە بۆ خراپترين سيناريۆ لەگەڵ ئەو وڵاتەدا، تاران ئەو داهاتەى نەوت كە دەستى دەكەوێت لە پشتگيريكردنى تيرۆردا خەرجى دەكات.

 

پێشتريش هوك وەڵامى بەرپرسانى ئێرانى دايەوە سەبارەت بە سزاكانى ئەمريكا بۆ سەر وڵاتەكەيان و كاريگەريەكانى لەسەر بڵاوبونەوەى ڤايرۆسى كۆرۆنا لە ئێران و وتى، زۆرينەى داهاتى ئێران لە فرۆشتنى نەوت و بەرهەمەكانى تر بۆ پشتگيريكردنى تيرۆر و شەڕى دەرەوە خەرج دەكرێت كە بە مليارەها دۆلارە.

 

ئەوەشى ڕونكردبوەوە، بير لەوە بكەنەوە كە ئەو وڵاتە ساڵى 2012 ەوە 10% ى 16 مليار دۆلارى ساڵانەى بۆ پشتگيریكردنى تيرۆر خەرج كردوە، ئەگەر بۆ سيستمى تەندروستى وڵاتەكەى خەرجكردايە ئەوا گەلى ئێرانى بارودۆخى زۆر لە ئێستا باشتر دەبوو.

 

لەگەڵ بڵاوبونەوەى ڤايرۆسى كۆرۆنا لە ئێران، دەسەڵاتدارانى ئەو وڵاتە داوايان لە ئەمريكا كرد سزاكانى هەڵگرێت، لەو بارەيەوە نێردەى ئەمريكا تايبەت بە ئێران دەڵێت "ڕژێمى ئێران دەڵێت كە سزاكان كاريگەرييان لەسەر تواناكانى دروستكردوە بۆ هاوكاريكردنى گەلەكەى و ئەوەش ڕاست نييە و گەلى ئێران باش ئەوە دەزانن، هەر لەبەر ئەوەشە لەماوەى چەندين مانگى ڕابردودا هيچ خۆپيشاندانێك دژى سزاكانى  ئەمريكا لە ئێران نەكراوە".

 

ئاماژەى بەوەشداوە، عەلى خامنەيى "ڕابەرى باڵاى شۆڕشى ئيسلامى ئێران" تواناى زۆر و بيێشومارى لەبەردەستدايە و چينى فەرمانڕەوا پارەيەكى زۆريان هەيە.