گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

باڵیۆزی ئیتاڵیا: ئەمریكا دانی بەوەدا ناوە ئێران نەبووایە بەغدا و هەولێر دەكەوتن

2019.04.21 - 18:12
App store icon Play store icon Play store icon
باڵیۆزی ئیتاڵیا: ئەمریكا دانی بەوەدا ناوە ئێران نەبووایە بەغدا و هەولێر دەكەوتن

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس كورد-هەڤاڵ فەتاح
باڵوێزی پێشووی ئیتاڵیا لە عێراق ئاشكرای دەكات، ئەمریكییەكان دانیان بە ڕۆڵی ئێراندا ناوە لە بەرگریكردن و ڕێگرتن لە كەوتنی هەردوو شاری بەغداد و هەولێر بە دەستی ڕێكخراوی داعش.

.

ماركۆ كارنیلۆس باڵیۆزی پێشووی ئیتاڵیا لە بەغداد لە لێدوانێكیدا بۆ ڕۆژنامەی (ئێران فرۆنت بەیج)، روونیدەكاتەوە "ئەمریكییەكان زۆر جار لە كاتی كۆبوونەوەكاندا دانیان بەوەدا ناوە ئەگەر زوو بە هاناچوونی ئێران نەبووایە هەردوو شاری بەغداد و هەولێر دەكەوتنە ژێر دەستی داعشەوە".

 

باڵیۆزە ئیتاڵییەكە لەمیانەی چاوپێكەوتنەكەدا ئاماژەی بەوە كردووە، ئەمریكییەكان زۆر بە باشی قاسم سولەیمانی دەناسن و دەزانن ئەو كەسە ڕۆڵێكی باڵای هەبووە لە ڕێكخستنی بەرگری دژ بە داعش و ڕێگرتن لە كەوتنی بەغداد و هەولێر بەدەستی ئەو ڕێكخراوە .

.

كارنیلۆس جەخت لەسەر ئەوە دەكاتەوە، ئەمریكییەكان چەند جارێك داوایان لێكردووە كۆبوونەوەیەكیان بۆ ڕێك بخات لە نێوان ئەوان و ئێرانییەكان، بەڵام ئێرانییەكان ئەو جۆرە كۆبوونەوەیەیان ڕەتكردوەتەوە.

.