گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وەزارەتى تەندروستى ئامارێکى نوێى بڵاوکردەوە ’توشبووى کۆرۆنا بەرزبۆوە’

2020.08.05 - 20:36
وەزارەتى تەندروستى ئامارێکى نوێى بڵاوکردەوە ’توشبووى کۆرۆنا بەرزبۆوە’

ناس کورد-

وەزارەتى تەندروستى حکومەتى هەرێمى کوردستان راگەیەندراوى 24 کاتژمێرى رابردووى دۆخى کۆرۆناى لە هەرێمى کوردستان بڵاوکردەوە و بە گوێرەى راگەیەندراوەکە ژمارەى توشبوون بە کۆرۆنا بەرزبۆتەوە.

 

لە راگەیەندراوەکەى وەزارەتى تەندروستى حکومەتى هەرێم ئاماژە بەوە کراوە، لە 24 کاتژمێرى رابردوودا 2296 پشکنینى نوێ لە تاقیگەکانى شارەکانى هەرێم ئەنجامدراوە بەمجۆرە:٦٣٧ هەولێر،٣٢١ سلێمانی، ٢١٣ گەرمیان، ١٠٩٠ دهۆك، ٣٥ هەڵەبجە".

 

بەگوێرەى راگەیەندراوەکە لە ٢٤ کاتژمێرى رابردوودا 404 توشبووى نوێ تۆمارکراوون، بەمجۆرە: ٢١٨ هەولێر، ٣٥ سلێمانی، ٢٩ گەرمیان، ١٠١ دهۆك، ٢١ هەلەبجە".

 

هاوکات لە راگەیەندراوەکەدا ژمارەى ئەو کەسانەى کە لە 24 کاتژمێرى رابردوودا چاکبوونەتەوە دیارى کراوە کە 106 چاکبوو بووە بەمجۆرە: ٧٤ هەولێر، ٤٦ گەرمیان،٢٩ دهۆك، ١١ هەڵەبجە".

 

لەبەشێکى ترى راگەیەندراوەکەدا ژمارەى ئەو توشبووانە راگەیەندراوە کە بەهۆى ڤایرۆسەکەوە گیانیان لەدەستداوە، کە 11 گیانلەدەستدان بووە و بەگوێرەى راگەیەندراوەکە ٦ گیانلەدەستدان لە هەولێر و ٢  لەسلێمانی،  لە٣ گەرمیان.

 

 

لە راگەیەندراوەکەدا ئامارى گشتى بەمجۆرە دیارى کراوە:

 

کەڕەنتین ٢١٣٦٧ هاوڵاتی    (٢٠٥٦٣ دەرچوو)

 

پشکنین ٢١٦١٧٢    (٩١٣٠٥ هەولێر، ٦٨٠٣٢ سلێمانی، ٥٤٧٩٨ دهۆك، ٢٠٣٧ هەڵەبجە)

 

تووشبوون ١٥٥٧٧   (٥٤١٧ هەولێر، ٨٧٦٢ سلێمانی، ٩٠٢ دهۆك، ٤٩٦ هەڵەبجە)

 

چاکبوون ٩٧١١       (٣٣٣٧ هەولێر، ٥٥٢٨ سلێمانی، ٤٠٥ دهۆك، ٤٤١ هەڵەبجە)

 

مانەوە لە نەخۆشخانە ٥٢٩٦  (١٩٣٢ هەولێر، ٢٧٩٩ سلێمانی، ٤٩١ دهۆك،  ٤٧ هەڵەبجە)

 

مردن ٥٩٧     (١٤٨ هەولێر، ٤٣٥ سلێمانی، ٦ دهۆك ، ٨ هەڵەبجە)