گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بە فەرمانى مەسرور بارزانى یەک ملیار دینار بۆ تەندروستى دهۆک تەرخانکرا

2020.08.05 - 18:22
بە فەرمانى مەسرور بارزانى یەک ملیار دینار بۆ تەندروستى دهۆک تەرخانکرا

ناس کورد-

وەزارەتى تەندروستى حکومەتى هەرێمى کوردستان راگەیەندراوێکى بڵاوکردەوە و تیایدا ئاماژەى بە تەرخانکردنى بڕی یەک ملیار دینار کرد بۆ تەندروستى پارێزگاى دهۆک.

 

لە راگەیەندراوەکەى وەزارەتى تەندروستى حکومەتى هەرێمدا ئاماژە بەوە کراوە، بە فەرمانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕی یەک ملیار دینار بۆ تەندروستی پارێزگای دھۆک تەرخانکرا .

 

بەگوێرەى راگەیەندراوەکە، لە چوارچێوەی هەوڵەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ ڕوبەڕوبونەوەی پەتای کۆرۆنا، بە فەرمانى سەرۆکى حکومەت بڕی یەک ملیار دینار بۆ تەندروستی و پارێزگای دھۆک تەرخانکرا.

 

راگەیەندراوەکەى وەزارەتى تەندروستى ئاماژە بەوە دەکات، دابینکردنى ئەو پارەیە بەشێکە لە بودجەی فریاکەوتنی حکومەتی هەرێم بۆ بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا کە بۆ دەڤەر و پارێزگاکانی هەرێم تەرخان کراوە.