گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ماڵپەرێک: عێراق لە یەدەگى نەوتدا لەسەر ئاستى جیهان پێنجەم و لەسەر ئاستى عەرەبى دووەمە

2020.08.05 - 16:41
ماڵپەرێک: عێراق لە یەدەگى نەوتدا لەسەر ئاستى جیهان پێنجەم و لەسەر ئاستى عەرەبى دووەمە

ناس کورد-

بەگوێرەى پۆڵێنکارییەکى دەزگایەکى جیهانى، عێراق لەسەر ئاستى جیهان پێنجەم و لەسەر ئاستى وڵاتانى عەرەبى دووەمین وڵاتى خاوەن یەدەگى نەوتە.

 

دەزگاى پۆلێنکاریى جى ئێف پى جیهانى لەمیانەى بڵاوکردنەوەى راپۆرتى ئەمساڵیدا ئاماژەى بەوە کردووە، یەدەگى نەوتى خاوى عێراق نزیکەى 142 ملیار و 500 هەزار بەرمیلە و بەوەش پلەى پێنجەمى لەسەر ئاستى جیهان هەیە لەدواى هەریەک لە فەنزوێلا کە پلەى یەکەمى ڕیزبەندییەکەى هەیە و خاوەن نزیکەى 300 ملیار و 700 ملیۆن بەرمیل نەوتى خاو و هەروەها وڵاتى سعودیە کە دووەمى ریزبەندییەکەیە و خاوەنى 266 ملیار و 500 ملیۆن بەرمیل نەوتى خاو و کەنەدا لە پلەى سێهەم کە خاوەنى 169 ملیار و 700 ملیۆن بەرمیل و لە پلەى چوارەمیش وڵاتى ئێران دێت کە خاوەنى 158 ملیار و 400 ملیۆن بەرمیل نەوتى خاوە".

 

لە راپۆرتەکەى دەزگاى جى ئێف پى جیهانى رونکراوەتەوە، عێراق لەسەر ئاستى وڵاتانى عەرەبى پلەى دووەمى ریزبەندییەکەى هەیە لەدواى وڵاتى سعودیە کە گەورەترین یەدەگى نەوتى هەیە لەسەر ئاستى وڵاتانى عەرەبى و لە پاشان وڵاتى کوەیت وەک سێهەمین وڵاتى عەرەبى دێت کە خاوەنى 101 ملیار و 500 ملیۆن بەرمیل نەوتە و لەدواى ئەو ئیمارات بە پلەى چوارەم دێت کە خاوەنى 97 ملیار و 800 ملیۆن بەرمیل نەوتى خاوە.

 

پێشتر وەزارەتى نەوتى عێراق لە ساڵى 2017دا بەرزبوونەوەى قەبارەى یەدەگى نەوتى عێراقى بۆ 153 ملیار بەرمیل نەوتى خاو راگەیاند.