گه‌ڕان

Shadow Shadow
چیرۆكه‌كانمان

داوای كۆبوونەوە لە پارتی دەكات

ئەندامێكی جڤاتی نیشتیمانی گۆڕان: بە زیادكردنی جێگرێك بۆ سەرۆكی هەرێم رازی بووین

2019.04.21 - 17:18
App store icon Play store icon Play store icon
ئەندامێكی جڤاتی نیشتیمانی گۆڕان: بە زیادكردنی جێگرێك بۆ سەرۆكی هەرێم رازی بووین

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس كورد- شەهرام عەزیز
بەوتەی ئەندامێكی جڤاتی نیشتیمانی بزوتنەوەی گۆڕان، گرێكوێرەی پێكهێنانی كابینەی نوێی حكومەتی هەرێم كرایەوە و حزبەكەی پێی لە مافی خۆی ناوە و رازی بووە بە زیادكردنی جێگرێك بۆ سەرۆكی هەرێمی كوردستان.

.

چالاك موهەندیس، ئەندامی جڤاتی نیشتیمانی گۆڕان بە ناس كورد-ی ڕاگەیاند"گۆڕان بەشێوەیەكی سەرەتایی ڕازی بووە بە زیادكردنی جێگرێك بۆ سەرۆكی هەرێم ئەوەش لەپێناو بەرژەوەندی هاووڵاتیاندا، بۆ ئەوەی چیتر پێكهێنانی كابینەی نوێ دوانەكەوێت".

.

بەوتەی چالاك موهەندیس، بزوتنەوەی گۆڕان پێی لەو مافەی خۆی ناوە بەبوونی یەك جێگری سەرۆكی هەرێم و بەپێویستیزانی لەگەڵ پارتی سەبارەت بە پۆستەكان و هەندێك پرسی دیكە كۆببنەوە.

.
بەهۆی كێشە لە نێوان پارتی و یەكێتی لەسەر پۆستی جێگری سەرۆكی هەرێم، كە گۆڕان داوای دەكرد یەك جێگری هەبێت و یەكێتیش داوای دەكرد دوو جێگری هەبێت، زیاتر لە دوو هەفتەیە دانیشتنی پەرلەمانی كوردستان بۆ پرسی پڕۆژە یاسای كاراكردنەوەی سەرۆكایەتی هەرێم دواكەوتووە.

.

چالاك موهەندیس جەختی كردەوە، بۆ بەفەرمی بوونی بڕیارەكەیان پێویستە پارتی سەردانیان بكات و كۆببنەوە و دەستكاری ڕێككەوتنەكەیان بكرێت، چونكە بەپێی ڕێكەوتنی پێشوویان سەرۆكی هەرێم یەك جێگری هەبوو.

.