ناس کورد-
وەزارەتی تەندروستیی عێراقی ئاماری 24 کاتژمێری ڕابردووی کۆرۆنای لە وڵات ڕاگەیاند، 16 هەزار و 531 پشکنین ئەنجام دراون و بەهۆیەوە دوو هەزار و 834 توشبووی نوێش تۆمار کراون.
بەپێی ئامارەکەى وەزارەتی تەندروستی، ژمارەى گشتیی توشبووانی کۆرۆنا لە عێراق گەیشتووەتە 137 هەزار و 556 حاڵەت، توشبووە نوێیەکان بەم شێوەیەکی خوارەوە بەسەر پارێزگاکاندا دابەشبوون:
بەغدا\ڕەسافە: 314
بەغدا\کەرخ: 337
شاری پزیشکی: 50
نەجەف: 181
سلێمانی: 56
هەولێر: 218
دهۆک: 83
کەربەلا: 75
دیالە: 75
واست: 115
بەسرە: 301
میسان: 104
بابل: 189
دیوانیە: 107
زیقار: 56
ئەنبار: 53
موسەنا: 68
نەینەوا: 145
سەڵاحەدین: 43
هەر لەو 24 کاتژمێرەدا، دوو هەزار و 339 توشبوو چاکبوونەتەوە و نەخۆشخانەکانیان بەجێهێشتووە، بۆیە ژمارەى گشتیی چاکبووەکان گەیشتووەتە 98 هەزار و 442 حاڵەت، واتە بە ڕێژەى 71.6%ی کۆی توشبووان.
هەروەها 77 توشبووی تر بەهۆی ڤایرۆسەکەوە گیانیان لەدەستداوە، کۆی گشتیی مردووانیش گەیشتووەتە پێنج هەزار و 94 حاڵەت.