گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ڕووداوێکی هاتوچۆی سەیر.. گوایە منداڵەکە بۆ نەخۆشخانە دەبەن بەڵام لەڕێگا فڕێی دەدەن

2020.08.05 - 15:39
ڕووداوێکی هاتوچۆی سەیر.. گوایە منداڵەکە بۆ نەخۆشخانە دەبەن بەڵام لەڕێگا فڕێی دەدەن

ناس کورد-

لە شەقامێکی هەولێر ڕووداوێکی هاتوچۆی سەیر ڕوو دەدات، شۆفێرێک لە منداڵێک دەدات، دواتر لە بەردەم خەڵکەکەدا منداڵەکە هەڵدەگرێتەوە گوایە دەیباتە نەخۆشخانە، بەڵام دوای ماوەیەک و لە ناوچەیەکی تر فڕێی دەدات.

 

ئەمڕۆ چوارشەممە، 5ی ئابی 2020، پۆلیسی هەولێر ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و دەڵێت، "بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوان و بەشی پۆلیسی ناوشار/ ڕۆژهەڵات - بنکەی پۆلیسی باداوە، دوو تۆمەتباریان بە ناوەکانی (ا.ن.خ) و (ع.م.ا) و دانیشتووی گەڕەکی باداوە، بە تۆمەتی لێدان لە منداڵێک بە ئۆتۆمبێل بە ناوی (دواڕۆژ کارزان خەسرەو) تەمەن شەش ساڵ، دەستگیر کرد".

 

ئاماژەى بەوەشکردووە کە "ئەو منداڵە بە ئۆتۆمبێلێکی جۆری (ئۆباما) لێی درابوو، دواتر گوایە منداڵەکە دەبەنە نەخۆشخانە، بەڵام لە شوێنێکی نزیک لە رووداوەکە فڕێیان دابوو، تۆمەتباران دانیاننا بە تاوانەکەیاندا، بۆیە بەپێی ماددە (23ـی هاتووچۆ) بەندکران و رووبەڕووی یاسا کرانەوە".