گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

موشەکێک ئاڕاستەى ناوچەى سەوزى بەغدا کرا..حەوت موشەکى دیکە دۆزرانەوە 

2020.08.05 - 14:55
موشەکێک ئاڕاستەى ناوچەى سەوزى بەغدا کرا..حەوت موشەکى دیکە دۆزرانەوە 

ناس کورد-

 

موشەکێکى جۆرى کاتیۆشا بەرەبەیانى ئەمڕۆ ئاڕاستەى ناوچەى سەوزى بەغدا کرا، حەوت موشەکى دیکەش پێش هەڵدانیان بەرەو ناوچەکە دۆزرانەوە.

 

 

شانەى میدیاى ئەمنى عێراق لەبەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، بەرەبەیانى ئەمڕۆ موشەکێکى کاتیۆشا کە لەناوچەى دۆرەوە هەڵدراوە لەدەوروبەرى ناوچەى سەوز کەوتووەتە خوارەوە، بەبێ ئەوەى هیچ زیانێکى لیبکەوێتەوە.

 

دواى کەوتنەخوارەوەى موشەکەکە، زەنگى ئاگادارکردنەوە لەناوچەى سەوز لێدرا کە دەنگەکەى لەچەند ناوچەیەکى دیکەى بەغدا بیسترا.

  

پەیامنێرى ناس لەبەغدا ڕایگەیاند، بەرەبەیانى ئەمڕۆ دەنگى تەقە بیستراوە لەدەوروبەرى ناوچەى سەوز.

 

بەپێی بەیاننامەیەکى دیکەى شانەى میدیاى ئەمنى عێراق، هێزە ئەمنییەکان توانیویانە حەوت موشەکى کاتیۆشا بدۆزنەوە لەناوچەى کەرارەى دۆرە لە باشورى بەغدا و پوچەڵیانکردوونەتەوە.

 

ئاماژەى بەوەشکردووە، لەکۆى هەشت موشەک حەوتیان دۆزراونەتەوە، تەنها یەکێکیان بەرەبەیانى ئەمڕۆ هەڵدراوە بە ئاڕاستەى ناوچەى سەوز.

me_ga.php?id=4034me_ga.php?id=4031me_ga.php?id=4039me_ga.php?id=4038me_ga.php?id=4032me_ga.php?id=4035me_ga.php?id=4036me_ga.php?id=4037me_ga.php?id=4033me_ga.php?id=4041me_ga.php?id=4040