گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

گیانلەدەستدان بەهۆی کۆرۆنا گەیشتە 700 هەزار

هەموو 15 چرکەیەک کەسێک بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە لە جیهاندا دەمرێت

2020.08.05 - 09:58
هەموو 15 چرکەیەک کەسێک بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە لە جیهاندا دەمرێت

ناس کورد-

ئامارى گیانلەدەستدان بە ڤایرۆسى کۆرۆنا لەسەر ئاستى جیهان 700 هەزار حاڵەتى تێپەڕاند، بە شێوەیەک لەهەر 15 چرکەیەکدا کەسێک دەمرێت.

 

بەپێی ئامارەکانی ئاژانسى ڕۆیتەرز، نزیکەى پێنج هەزار و 900 کەس ڕۆژانە بەهۆى توشبوون بە ڤایرۆسى کۆرۆنا گیانلەدەستدەدەن، واتە هەموو کاتژمێرێک 247 کەس دەمرن، هەموو 15 چرکەیەکیش حاڵەتێکى مردن تۆماردەکرێت.

 

ئەمریکاى لاتین بووەتە کانگاى نوێی بڵاوبوونەوەى پەتاکە کە 640 ملیۆن کەسى تێدا دەژى، هەوڵى حکومەتەکانى ئەو وڵاتانەش نەبووەتە هۆى وەستانى بڵاوبوونەوەى بەهۆى هەژارى و نیشتەجێبوونى خەڵکێکى زۆر لە شوێنەکانى نیشتەجێبوون.

 

ئەمریکا و بەرازیل و مەکسیک، لە ئیستادا سێ گەورەترین وڵاتى زیانمەندن بەهۆى بڵاوبوونەوەى کۆرۆناوە.

 

تائێستا 18 ملیۆن و 709 هەزار کەس لە جیهاندا توشی نەخۆشییەکە بوون.