گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ڤیدیۆ.. حەسەن نەسروڵا پێشبینى ڕوودانى تەقینەوەیەکى هاوشێوەى تەقینەوەکەى بەیروتی کردووە

2020.08.05 - 09:40
ڤیدیۆ.. حەسەن نەسروڵا پێشبینى ڕوودانى تەقینەوەیەکى هاوشێوەى تەقینەوەکەى بەیروتی کردووە

ناس کورد-

حەسەن نەسروڵا، ئەمینداری حزبوڵاى لوبنانى پێش ڕوودانى تەقینەوە بەهێزەکەى بەیروتى پایتەختى لوبنان، پێشبینى ڕوودانى تەقینەوەیەکى هاوشێوەى لە ئیسرائیل کردووە.

 

بەپێی گرتەیەکى ڤیدیۆیی کە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوبووەتەوە، نەسروڵا دەڵێت، "بۆمبى ئەتۆمى، کە مەبەستم هەڵدانى موشەکە لەلایەن حزبوڵاوە بۆ سەر کۆگاکانى ئەمۆنیا لە بەندەرى حەیفا لە ئیسرائیل، دەبێتەهۆى ڕوودانى تەقینەوەیەک کە تەواو هاوشێوەى بۆمبى ئەتۆمییە".

 

ئاماژەى بەوەشکردووە، ئەو موشەکانە ئەگەر لەو ناوچەیە بکەونە خوارەوە کە ژمارەى دانیشتوانەکەى 800 هەزار کەسە، دەبێتە هۆى کوژرانى دەیان هەزار کەس.

 

ئەو سیناریۆیە هاوشێوەى ئەو تەقینەوەیەیە کە لە بەیروت ڕوویدا، کاتێک کۆگایەکى پڕ لەسەدان تەن لە نیتراتى ئەمۆنیا تەقیەوە، ئەوەش بەپێی وتەى دەسەڵاتدارانى لوبنان.

بەهۆى تەقینەوەکەوە زیاتر لە 100 کەس کوژراون و چوار هەزار کەسی دیکەش برینداربوون، بەپێی ئامارەکانى مانگى سورى لوبنانى.