گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بۆمب یان هێرش؟

ترەمپ بۆچوونی شارەزا ئەمریکییەکان لەبارەى تەقینەوەکەى بەیروت ئاشکرا دەکات

2020.08.05 - 08:53
ترەمپ بۆچوونی شارەزا ئەمریکییەکان لەبارەى تەقینەوەکەى بەیروت ئاشکرا دەکات

ناس کورد-

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکى ئەمریکا ڕایگەیاند، پێدەچێت تەقینەوەى بەندەرەکەى بەیروت "هێرشێکی مەترسیدار" بێت.

 

ئەمڕۆ چوارشەممە، 5ی ئابی 2020، ترەمپ لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەنوسیدا وتی، "هەندێک لە جەنەڕاڵە سەربازییەکان پێیان وایە هێرشێک ڕوویداوە یاخود جۆرێک لە بۆمب تەقیوەتەوە."

 

ترەمپ وردەکاری زیاتری لەبارەى سروشتی تەقینەوەکە نەخستەڕوو، تەنها سەرەخۆشی لە گەلی لوبنان کرد کە بەپێی دواین ئاماری ڕێکخراوی خاجی سوری نێودەوڵەتی، 100 کەس کوژران و چوار هەزار کەسیش برینداربوون.

 

ڕاشیگەیاند، ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا ئامادەیە هاوکاری لوبنان بکات."

 

دوێنێ سێشەممە تەقینەوەیەکی بەهێز لە بەندەری بەیروت ڕوویدا کە دەنگ و کاریگەرییەکەى گەیشتە دورگەى قوبروس، بەشێوەیەک گەورە بوو کە هەندێک بە هاوشێوەی تەقینەوەکەى هێرۆشیمای ژاپۆنی ناوی دەبەن.