گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

’’چەند لايەن و ڕاگەياندنێك بەرپرسن’’

تەندروستیی عێراق هۆكارێكى سەير بۆ زيادبوونى ژمارەى مردووانی كۆرۆنا ئاشكرا دەكات

2020.08.04 - 23:34
تەندروستیی عێراق هۆكارێكى سەير بۆ زيادبوونى ژمارەى مردووانی كۆرۆنا ئاشكرا دەكات

ناس کورد-

وەزارەتى تەندروستى و ژينگەى عێراق ئەو دەنگۆيانە ڕەتدەكاتەوە كە باس لەوە دەكەن ڤاكسينێكى ديارىكراو هەيە و دەتوانرێت لە ماڵەوە توشبووى ڤايرۆسى كۆرۆناى پێ چارەسەر بكرێت، و دەڵێت، ئەو پڕوپاگەندانە بوونەتە هۆى زيادبونى ژمارەى گيانلەدەستدان بە پەتاكە.

 

وەزارەتى تەندروستیی عێراق لە بڵاوكراوەيەكدا باسى لەوەكردوە، لەماوەى ڕابردودا چەند دەنگۆيەك پەيدا بوون كە لەلايەن چەند لايەنێكەوەيە و باس لە بوونى ڤاكسينێكى دياريكراو دەكەن كە دەتوانێت توشبوانى كۆرۆنا لە ماڵەكانيان چارەسەر بكات.

 

دەشڵێت، ئەو لايەنانە لەرێگەى چەند كەناڵێى تەلەفزيۆنى و پەيج و هەژماری تۆڕە كۆمەڵايەتيەكان پڕوپاگەندە بۆ ئەو ڤاكسينە دەكەن، سەرەڕاى ئەوەى ڕێوشوێنى ياسىايى لەلايەن وەزارەتەوە گيراوەبەر بەڵام بەردەوامن لەو كارەيان، ئەوەش بەبێ هيچ بەڵگەيەكى زانستى.

 

تەندروستى عێڕاق ئەوەشى ڕونكردوەتەوە، ئەو پڕوپاگەندانە بوونەتە هۆى زيادبونى ژمارەى گيانلەدەستدان بە پەتاكە، چونكە ئەو نەخۆشانە لە قۆناغێكى زۆر درەنگدا دێنە نەخۆشخانەكان و بارودۆخيان زۆر خراپە و چارەسەر هيچ سودێكى نەماوە بۆ ڕزگاركردنيان.

 

وەزارەتەكە جەختیکردووەتەوە کە وەزارەت لەرێگەى دامەزراوەكانيەوە تاكە لايەنى بەرپرسە لە پێشكەشكردنى خزمەتگوزارى چارەسەر بە توشبووانى ڤايرۆسى كۆرۆنا، ئەوەش بەپێى ئەو پرۆتۆكۆڵانەى لە جيهاندا پشتيان پێ دەبەسترێت، چونكە كۆرۆنا پەتايە و لەو نەخۆشيانەيە كە لە ليستى تەندروستى جيهانى هەيە و ناكرێت چارەسەر بكرێت تەنها لەرێگەى دامەزراوە تەندروستيە حكوميەكانەوە نەبێت كە سەربە وەزارەتى تەندروستين.

 

تەندروستیی عێراق داواش لە هاوڵاتيان دەكات بۆ پاراستنى تەندروستيان سەردانى ناوەندە تەندروستیيەكان بكەن و گوێ لەو پڕوپاگەندانە نەگرن كە لەلايەن وەزارەتى تەندروستيەوە ڕێگە پێدراو نين و زانيارى لەسەريان بدەن بۆ ئەوەى رێوشوێنى ياسايى دژيان بگيرێتە بەر.

 

داواش لە سەرجەم لايەنەكانى ڕاگەياندن دەكات كە هۆشداربن لە بڵاوكردنەوەى ئەو پڕوپاگەندانە بەبێ ڕەزامەندى وەزارەتى تەندروستى، هەروەك داواش لەلايەنە ئەمنيە تايبەتمەندەكان دەكات تەندروستى وڵات بپارێزن ئەوەش لەرێگەى گرتنەبەرى رێوشوێنى پێويست دژى ئەو لايەنانەى خەڵكى سادە دەكەنە ئامانج و يارى بە ژيانى هاوڵاتيان دەكەن.

 

جەختیشیکردووەتەوە کە "هەموو هەوڵێك دەدەن بۆ دابينكردنى ئەو چارەسەر و ڤاكسينانەى كە كاريگەرن و لەجيهاندا و بە زانستى پشتيان پێدەبەسترێت، ئەو چارەسەرانەشى دەدرێن بە نەخۆشخانەكان لەلايەن ليژنەى زانستيە ڕوێژكاريەكانەوە متمانەيان پێدراوە."