گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بانگەوازێکی بەپەلە لە وەزارەتی تەندروستی هەرێمەوە

2020.08.04 - 21:32
App store icon Play store icon Play store icon
بانگەوازێکی بەپەلە لە وەزارەتی تەندروستی هەرێمەوە

ناس کورد-

وەزارەتی تەندروستی هەرێم لە بانگەوازێکی بەپەلەدا داوا لەو توشبووانەى کۆرۆنا دەکات کە نەخۆشییەکەیان پەڕاندووە سەردانی بانکی خوێن بکەن و پلازمای خۆیان ببەخشن. 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەپێی دواین ئاماری وەزارەتی تەندروستی، لە 24 کاتژمێری ڕابردوودا 357 توشبووی نوێی کۆرۆنا لە پارێزگاکانی هەرێم تۆمار کراون، هاوکات 12 توشبووش بەهۆی ڤایرۆسەکەوە گیانیان لەدەستداوە.

 

لە بانگەوازەکەدا وەزارەتی تەندروستی دەڵێت، "یەکێک لە ھێڵەکانی چارەسەری بۆ نەخۆشانی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ (COVID19) بریتیە لەوەرگرتنی پلازمای خوێنێ کەسێکی چاکبووەوە، زۆر لە نەخۆشەکان بەتوندی تووشبوونە و پێویستیان بە پلازما ھەیە."

دەشڵێت، "تکایە ئەوانەی چاکبوونەتەوە و 28 ڕۆژیان تێپەڕکردوە بە سەر یەکەم ڕۆژی دەستنیشانکردنی نەخوشیەکە، سەردانی سەنتەرەکانی بانکی خوێن بکەن بو بەخشینی پلازما."