گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وەزارەتی ناوخۆ پارێزگا و ئیدارەکانی سەرپشک کرد لە کردنەوەى نۆرینگەکان

2020.08.04 - 21:25
وەزارەتی ناوخۆ پارێزگا و ئیدارەکانی سەرپشک کرد لە کردنەوەى نۆرینگەکان

ناس کورد-

وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان، دەسەڵاتی دا بە پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکان بۆ کردنەوەی نۆڕینگەی پزیشکان و ددان و تاقیگە تایبەتەکان.

 

لە نوسراوێکی دیوانی وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمدا کە ئەمڕۆ سێشەممە، 4ی ئابی 2020، دەرکراوە هاتووە: "وەزیری ناوخۆ دەسەڵاتی دا بە پارێزگار و ئیدارە سەربەخۆکان بە ڕێگەپێدان بەکردنەوەی نۆڕینگەی پزیشکان، نۆڕینگەی پزیشکانی ددان و تاقیگەکان بەپێی پێویست."

 

ئاماژە بەوەشکراوە، بڕیارەکە بەمەبەستی کەمکردنەوەی فشارە لەسەر نەخۆشخانە حکومییەکان کە لەئێستادا هەندێکیان بۆ چارەسەرکردنی توشبووانی کۆرۆنا تەرخانکراون.

 

هەر لەدوای نوسراوەکەی وەزارەتی ناوخۆش، ژووری ئۆپەراسیۆنەکانی پارێزگای دهۆک بڕیاریدا بەکردنەوەی، نۆڕینگەی پزیشکان و ددان و تاقیگەکان. 

me_ga.php?id=675