گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

دایکێک تونێلێکی درێژی هەڵکەند بۆ ڕزگارکردنی کوڕەکەى لە زیندان (وێنە)

2020.08.04 - 18:03
دایکێک تونێلێکی درێژی هەڵکەند بۆ ڕزگارکردنی کوڕەکەى لە زیندان (وێنە)

ناس کورد- 

دايكێكى ئۆكرانى هەست و سۆزى دايكايەتى بەسەريدا زاڵ دەبێت و بۆ ڕزگاركردنى كوڕەكەى لە گرتوخانە، تونێلێك بەرەو ژێر گرتوخانەكە هەڵدەكەنێت كە درێژيەكەى 35 پێيە، بەڵام پێش تەواوكردنى كارەكەى دەستگير دەكرێت.

 

ڕۆژنامەى دەيلى مەیل بڵاويكردوەتەوە، ژنەكە كە تەمەنى 51 ساڵە لە نزيك ناوچەى ئەو گرتوخانەی كە كوڕەكەى تێدا زيندانى هەتا هەتاییە خانويەكى بەكرێ گرتوە، دواتر لەرێگەى ئامێرى دەستیيەوە دەستى كردوە بە هەڵكەندنى تونێلێك بە قوڵيى سێ مەتر و  10 مەتر و نیو بەرەو ژێر گرتوخانەكە.

 

ڕونيشكراوەتەوە، ژنەكە بۆ ئەوەى سەرنج بەلاى خۆيدا ڕانەكێشێت بە شەو كارەكەى كردوە كە لە كێڵگەيەكى نزيك ئەو ماڵەى بەكرێى گرتوە دەستى پێكردوە، بۆ ئەوەى دەنگيشى نەيەك ماتۆڕسكيلێكى كارەبايى بەكارهێناوە بۆ چوون بۆ ناو كێڵگەكە.

 

ماڵپەڕەكە ئەوەشى ئاشكرا كردوە، شايەتحاڵەكان كە پاسەوانى گرتوخانەكەن باسيان لەوەكردوە، عەرەبانەيەكى بچوكى بەكارهێناوە كە لە دار و تەختە دروستكراوە بۆ ئەوەى پاشماوەى هەڵكەندنەكەى دوربخاتەوە و لە نزيك گەراجێكى چۆڵ ڕۆيكردوە.

 

دەيلى مەیل ڕونيشيكردوەتەوە، ئەو دايكە توانيويەتى سێ تۆن خۆڵى پاشماوەى هەڵكەندنەكەى دوربخاتەوە، بەڵام سێ هەفتە دواى دەستكردن بە كارەكەى پێى زانراوە و دەستگير كراوە.

me_ga.php?id=667me_ga.php?id=669me_ga.php?id=670me_ga.php?id=668