گه‌ڕان

Shadow Shadow
چیرۆكه‌كانمان

دەروازەیەكی سنوری نوێ‌ لەنێوان هەرێم و توركیا دەكرێتەوە

2019.04.21 - 15:23
App store icon Play store icon Play store icon
دەروازەیەكی سنوری نوێ‌ لەنێوان هەرێم و توركیا دەكرێتەوە

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس كورد-هەڤاڵ فەتاح
دەروازەیەكی سنوری نوێ‌ لە نێوان وڵاتی توركیا و هەرێمی كوردستان لە پارێزگای هەولێر دەكرێتەوە و دەروازەكە ناوچەی شەمزینان لە پارێزگای هەكاری لە باكووری كوردستان بەهەرێمی كوردستان دەبەستێتەوە.

.

غەفور ئەحمەد قایمقامی قەزای مێرگەسوور تایبەت بە ناس كورد-ی راگەیاند "ئەو دەروازە سنورییە نوێیە لە سنوری قەزای مێرگەسوور دەكرێتەوە دەكەوێتە ناوچەی (زێتە) لە ناحیەی شێروان مەزن بەدووری 32 كم لە سەنتەری قەزای مێرگە سوورەوە".

.

قایمقامی قەزای مێرگەسوور ئاماژە بەوە دەكات، دەروازە فەرمییەكە لەلایەن وڵاتی توركیا و حكومەتی هەرێمی كوردستانەوە لە ساڵی 2014 ڕەزامەندی لەسەر دراوە، بەڵام بە هۆی قەیرانی داراییەوە كردنەوەی دەروازەكە دواخراوە.

.

لەناوەڕاستی ساڵی 2018دا ئەنجومەنی وەزیرانی حكومەتی هەرێمی كوردستان بودجەیەكی بۆ تەواوكردنی كارەكان تەرخانكردووە و بە درێژایی 13 كیلۆمەتر دەروازەكە بە ناوچەی شەمزینان لە پارێزگای هەكاری لە باكووری كوردستان دەبەسترێتەوە بە هەرێمی كوردستان.

.

بەوتەی غەفور ئەحمەد قایمقامی مێرگەسوور، دەروازەی (زێتە) دەبێتە یەكەم دەروازەی سنوری لە نێوان توركیا و هەرێمی كوردستان لە پارێزگای هەولێر.

.

وتیشی "چاوەڕێدەكرێت لە لایەن وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی كوردستان و حكومەتی عێراقەوە هەماهەنگی بكرێت بۆ كردنەوەی ئەو دەروازەیە و پێشبینی دەكرێت لە كۆتایی ئەمساڵدا بەڕووی گەشتیاران و بازرگاناندا بكرێتەوە".

.