گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

كاسياس ماڵئاوای یەکجارەکی لە یاری تۆپی پێ کرد

2020.08.04 - 16:45
كاسياس ماڵئاوای یەکجارەکی لە یاری تۆپی پێ کرد

ناس کورد- 

ئيگەر كاسياسی گۆڵپارێزى بەناوبانگی پێشووى هەڵبژاردەى ئیسپانیا و يانەكانى ڕياڵ مەدريد و پۆرتۆى پرتوگالى بە فەرمى وازهێنانى لە يارى تۆپى پێ ڕاگەياند.

 

كاسياسى ئيسپانى كە تەمەنى 39 ساڵە پێش چەند ساڵێك لە يانەى رياڵ مەدريدەوە ڕويكردە يانەى پۆرتۆ، بەڵام ئاستى وەك پێويست نەبوو، هەروەها لە چەند ساڵى ڕابردوودا تووشى كێشە بوو لە دڵيدا و بەهۆیەوە ماوەیەک ياريكردن دابڕا تا بارى تەندروستى جێگير بوو.

 

بەپێى ڕاپۆرتە ڕۆژنامەوانیيەكانى ئيسپانيا، كاسياس وەك ڕاوێژكارى هونەرى فلۆرنتينۆ پێرێس، سەرۆكى يانەى رياڵ مەدريد دەستبەكار دەبێت، ئەو پۆستەش پێشتر زەينەدين زيدانى ڕاهێنەرى ئێستاى يانەكە هەيبوو.

 

لاى خۆيەوە يانە ئيسپانيەكە لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاويكردوەتەوە، بە لەبەرچاوگرتنى وازهێنانى كاسياس لە يارى تۆپى پێ، ڕيال مەدريد دەيەوێت ڕێز و پێزانين و خۆشەويستى خۆى بۆ يەكێك لە ئەفسانەكانى يانەكە و تۆپى پێ پيشان بدات.

 

ئيگەر كاسياس ساڵانێكى زۆر گۆڵپارێزى يانەى رياڵ مەدريد بوو و ئاستێكى بێوێنەى لەگەڵ ئەو يانەيەدا پێشكەش كرد و هەر بەهۆى ئەوەشەوە نازناوى "پيرۆز"ى لێنرا، لە ساڵی 2010شدا توانی لەگەڵ هەڵبژاردەی وڵاتەکەی نازناوی جامی جیهانی بباتەوە.