گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

هەولێر؛ تۆمەتبارێک ئۆتۆمبێلێکی دزیوە و ڕەنگەکەی گۆڕیوە

2020.08.04 - 16:33
هەولێر؛ تۆمەتبارێک ئۆتۆمبێلێکی دزیوە و ڕەنگەکەی گۆڕیوە

ناس کورد-

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هەولێر ڕایگەیاند، تۆمەتبارێکیان دەستگیرکردووە کە ئۆتۆمبێلی هاوڵاتییەکی دزیوە و دواتر ڕەنگی ئۆتۆمبێلەکەشی گۆڕیوە.

 

لە ڕاگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هەولێر ڕایگەیاند: "تۆمەتبارەکە ناوی (م. ص. ع.)ـە کە هەڵسابوو بە دزینی ئۆتۆمبێلێک لە جۆری (ئۆپڵ ڤیکترا)، دوای ئەنجامدانی تاوانەکەشی، ڕەنگی ئۆتۆمبێلەکەی گۆڕیبوو."

 

ئاماژەی بەوەشكردووە: "دواتر پۆلیس توانی تۆمەتباری ناوبراو لە ماوەی کەمتر لە 48 کاتژمێردا دەستگیر بکات و ئۆتۆمبێلەکە و ئەو ئامێرەش کە ڕەنگی ئۆتۆمبێلەکەی پێ گۆڕیبوو، دەستیان بەسەردا گیرا."

 

پۆلیسی هەولێر ئەوەشی خستووەتەڕوو، تۆمەتبارەکە دانی نا بە تاوانەكەیدا، بۆیە بەپێی ماددە (446) لە یاسای سزادان بەند كراوە و دراوەتە دادگا.

 

ئەمە لەکاتێکدایە، لە چەند مانگی ڕابردوودا ، ئامارەکانی دزیکردن لە هەرێمی کوردستان ڕوویان لە هەڵکشان کردووە و ڕۆژانە چەندین کەس بەتۆمەتی دزیکردن دەستگیردەکرێن.