گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

هاوپەیمانان لە چیاى حەمرین هێرشیانکردە سەر داعش

2020.08.04 - 15:17
هاوپەیمانان لە چیاى حەمرین هێرشیانکردە سەر داعش

ناس کورد-

هاوپەیمانى نێودەوڵەتى دژى داعش هێرشى ئاسمانى کردە سەر چەکدارانى داعش لە سنورى چیاى حەمرین.

 

تەحسین خەفاجى، وتەبێژى فەرماندەیی پڕۆسە هاوبەشەکانى عێراق بە میدیاى فەرمى عێراقى ڕاگەیاندووە، هێزەکانى هاوپەیمانیان دوو چەکدارى داعشیان کوشتووە لەهێرشێکى ئاسمانیدا بۆ سەر زنجیرە چیاکانى حەمرین.

 

رونیشیکردووەتەوە، فڕۆکەکانى هاوپەیمانان سەرلەبەیانى ئەمڕۆ دواى وەرگرتنى رەزامەندى لە فەرماندەیی پرۆسە هاوبەشەکان و بەپێی زانیارى هەواڵگرى، هێرشەکەیان ئەنجامداوە.

 

بەوتەى خەفاجى، هێرشەکە لەسنورى کەرتى پڕۆسەکانى کەرکوک بووە، سەرەڕاى کوژرانى دوو چەکدارەکە، شوێنى خۆ حەشاردانیشیان خاپورکراوە.

 

هەر ئەمڕۆ فەرماندەیی پڕۆسە هاوبەشەکان لەبەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، هێرشى ئاسمانى بۆ سەر چەکدارانى داعش لە سامەرا ئەنجامدراوە لەلایەن فڕۆکە جەنگییەکانى هێزى ئاسمانى عێراقیەوە.