گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

سعودیە بە چ مەرجێک ڕێگەی بە ئیلیسادا کۆنسێرت بکات؟

2019.04.21 - 14:25
App store icon Play store icon Play store icon
سعودیە بە چ مەرجێک ڕێگەی بە ئیلیسادا کۆنسێرت بکات؟

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس كورد-
وەك پابەندبوونێك بەو مەرجانەی كە لە ئاهەنگەكانی ئەو وڵاتەدا پەیڕەو دەكرێت، سالم هندی بەڕێوەبەری كۆمپانیای رۆتانا رێگری لە خانمە گۆرانی بێژ ئەلیسا كرد كە لە ئاهەنگە تایبەتەكەی خۆی لە وڵاتی سعودیە، سەما بكات.

.

لەو كاتەی ئەلیسا لەسەر ستەیج بوو و گۆرانی دەوت، پرسیاری لە سالم هندی كرد كە ئایا رێگەی دەدات لەگەڵ گۆرانی وتندا كەمێك سەما بكات؟ بەڵام هەر زوو داواكەی رەتكرایەوە.

.


دوێنێ‌ (شەممە) ئەلیسا هونەرمەندی لوبنانی لە شاری جەدەی وڵاتی سعودیە ئاهەنگێكی ئەنجامدا و لە ئاهەنگەكەدا چەندین گۆرانی نوێ و كۆنی خۆی پێشكەش كرد و هەوادارانی بەجۆشەوە گۆرانیەكانیان لەگەڵ دەوتەوە.

.

لە بەشێكی ئاهەنگەكەدا، بۆ هەوادارانی ئەوەی ئاشكرا كرد كە لەماوەی هاوینی ئەمساڵدا لە وڵاتەكانی تونس، مەغریب و بەیروت ئاهەنگی تایبەت سازدەكات.

.