گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

نرخى نەوت رووى لەدابەزین کردەوە

2020.08.04 - 13:39
نرخى نەوت رووى لەدابەزین کردەوە

ناس كورد-

نرخى نەوت ئەمڕۆ دابەزینى بەخۆوە بینى، لەگەڵ بوونى ترس و نیگەرانى لەبارەى کەمبوونەوەى خواست لەسەر وزە بەهۆى شەپۆلى نوێى کۆرۆنا و گرتنەبەرى رێوشوێنى توند بۆ بەرەنگاربوونەوەى.

 

بەگوێرەى ئاژانسى رۆیتەرز، نرخى گرێبەستە دواخراوەکانى نەوتى برێنت کە پێوەرێکى جیهانییە بەڕێژەى %0.3 دابەزیوە و هەر بەرمیلێکى بە 44.04 دۆلار مامەڵەى پێوە کراوە، هەروەها نرخى نەوتى خاوى تەکساس بۆ 40.97 دۆلار دابەزیوە.

 

دابەزینى نرخى نەوت دواى ئەوە هات کە ئێوارەى ڕابردوو نرخەکەى رووى لەبەرزبوونەوە کرد بوو، بەهۆى پێشبینى بوژانەوەى کەرتى پیشەسازى لە ئاسیا و ئەوروپا و ئەمریکا.

 

لاخلان شو، بەڕێوەبەرى توێژینەوەى نرخ لە بانکى نیشتیمانى ئوسترالیا دەڵێت "لەرووى خواستەوە ئاماژەى هاندەریان پێگەیشتووە لەبارەى کەرتى پیشەسازى جیهانییەوە، بەڵام هێشتا هەندێ ئاماژە هەن لەسەر دابەزینى خواست لەسەر نەوت لەهەندێ لە بازاڕەکان لەگەڵ دوبارە تەشەنەسەندنى کۆرۆنا".