کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس كورد-
چەند رۆژێكە پرسی داخستنی قاوەخانەیەك لە شەقامی سەهۆڵەكەی شاری سلێمانی بۆتە جێی باسی تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان و هەڵمەتێك بۆ دانەخستنی ئەو قاوەخانەیە راگەیەندرا.
.
قاوەخانەكە كۆشكێكە كە لەسەر شۆستەی شەقامی سالمی شاری سلێمانی دانراوە و بڕیار دراوە لەلایەن شارەوانییەوە شوێنەكە دابخرێت.
.
ئاری حسێن، بەرپرسی بەشی زیادەڕەوی لە شارەوانی سلێمانی بە ناس كورد-ی ڕاگەیاند: “لە ڕابردوودا حكومەتی هەرێم ئەو كۆشكانەی دەدا بەو كەسانەی ڕۆژنامەنووسن و لە حكومەت دانەمزراوون، بۆ ئەوەی كاری تێدا بكەن و ڕۆژنامە و گۆڤار و كتێبی تێدا بفرۆشن و لە بەرامبەردا مانگانە یاخود ساڵانە بڕێك پارەی لێوەردەگیرا".
.
دوای دروستكردنی كەمپینێك بۆ دانەخستنی قاوەخانەكە، قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان ئەمشەو لە تویتێكدا ڕایگەیاند، كە دەستێوەردان دەكات و ڕێگەنادات ئەو كافێیە دابخرێت، هەروەها نووسیوویەتی: "دوای خۆشم دێم و قاوەیەكی تری لە لا ئەخۆمەوە".
.