ناس کورد-
ئاژانسی ڕوێتەر بڵاویکردەوە، هەموو حەوت خولەکێک بەهۆی توشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ئێران کەسێک گیانلەدەستدەدات، ڕاپۆرتە جیهانییەکانیش جەخت لەوە دەکەنەوە، ژمارەی گیانلەدەستدان بە ڤایرۆسەکە لەئێران سێ هێندەی ئەو ژمارانەیە کە لەلایەن بەرپرسانی ئەو وڵاتە ئاشکرادەکرێن.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
سیما لارى، وتەبێژی وەزارەتى تەندروستى ئێران ڕایگەیاند "لە ماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوودا لەسەرانسەری ئێران 215 كهسى دیکە بەهۆی پهتای کۆرۆناوە گیانیانلەدەستداوە، كه كۆى گشتیی ئهو كهسانهى گیانیانلهدهستداوه، 17 ههزار و 405 كهسه".
ئەوەشی خسته ڕوو "لەماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوودا دوو ههزار و 598 كهسى دیكه تووشى كۆرۆنا بوون، كه كۆى گشتی توشبوانى پهتاكه له ئێران 312 ههزار و 35 کەسه".
بەگوێرەی ڕۆژنامەی "تەلەگراف"ی بەریتانی، "چەند بەڵگەنامەیەکی دزەپێکراو لەحکومەتی ئێرانەوە دەریانخستووە ژمارەی گیانلەدەستدان بە کۆرۆنا لەو وڵاتە سێ هێندەی ئەو ژمارەیە کە تاران بەشێوەیەکی فەرمی ڕایاندەگەیەنێت".
بەگوێرەی زانیارییەکان، حکومەتی ئەو وڵاتە تا 20ی تەمموزى ئەمساڵ، 42 هەزار حاڵەتی گیانلەدەستدان بەکۆرۆنای تۆمار کردوە، لەکاتێکدا وەزارەتی تەندروستی رایگەیاندوە لەو ماوەیەدا تەنها 14 هەزار و 405 کەىس بەهۆی پەتاکەوە گیانیانلەدەستداوە.
ئەوەشخراوەتە ڕوو "داتا نهێنییەکان ئەوەیان نیشانداوە، 451 هەزار و 24 حاڵەتی توشبون بەکۆرۆنا هەیە، لەکاتێکدا وەزارەتی تەندروستی تەنها 278 هەزار و 827 حاڵەتی توشبونی راگەیاندوە".
هاوکات بەشی فارسی ماڵپەڕی (بی بی سی) بڵاویکردەوە "ئێران دوچاری شەپۆلێکی دیکەی کۆرۆنا بوەتەوە".
ئاماژە بەوەشکراوە "تەنانەت بەگوێرەی داتا ڕاگەیەنراوەکانی ئەو وڵاتەش بێت لە ئێستادا ئێران خراپترین وڵاتی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستە لەڕووی ژمارەی توشبون و گیانلەدەستدان بەکۆرۆنا".
ئەوەشخراوەتە ڕوو"یەکەم حاڵەتی گیانلەدەستدان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە 22ی کانوونی دووەم لە ئێران تۆمارکراوە، کەچی وەزارەتی تەندروستیی ئێران دوای مانگێک لەو بەروارە گیانلەدەستدانى یەکەم کەسی بە کۆرۆنا بە فەرمی ڕاگەیاند".
لای خۆشیانەوە بەرپرسانی ئێران ڕەتیدەکەنەوە بەهیچ شێوەیەک داتا ڕاستەقینەکانی توشبوون و گیانلەدەستدان بە پەتاکەیان شاردبێتەوە و جەخت دەکەنەوە "ئەگەر حاڵەتەکان بەو جۆرە بێت و زیاتر هەڵبکشێت ئەوا ئەگەری هەیە جارێکی دیکە کەرەنتینەی گشتی لەو وڵاتە ڕابگەیەنرێت".
بەهۆی سزا ئابورییەکانی ئەمریکاوە، حکومەتی ئێران ناچاربوو لە ناوەڕاستی مانگی نیسانی ڕابردوودا ڕێکارەکانی قەدەغەی گشتی هەڵبگرێت و ژیان ئاسایی بکاتەوە.