گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ترەمپ دادوەرێکی ژنى بەڕەگەزعێراقی بۆ پۆستێکی باڵا لە وڵاتەکەی کاندید کرد

2020.08.03 - 20:48
ترەمپ دادوەرێکی ژنى بەڕەگەزعێراقی بۆ پۆستێکی باڵا لە وڵاتەکەی کاندید کرد

ناس کورد-

کوشکی سپى ڕایگەیاند، لیژنەی دادوەری ئەنجومەنی پیرانی ئەمریکا ڕەزامەندی لەسەر بەربژێرکردنی دادوەرێکی ژنى بە ڕەگەزعێراقی بۆ پۆستێکی باڵا نیشانداوە.  

 

بە گوێرەی راگەیەندراوێکى کۆشکی سپی "هالە جەربوع لە مانگی ئاداری ڕابردوودا لەلایەن دوناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکاوە بۆ پۆستی دادەوەری فیدراڵی ئەمریکا کاندیدکراوە ناوبراویش پێشترلە ناوچەی ئۆکڵاندی سەر بەولایەتی مەشیگان کاری کردووە".

 

هالە جەربوع کێیە؟

هالە جەربوع، لەساڵی 1971 لە قەزای تلکێفی سەر بە پارێزگای نەینەوا لە خێزانێکی کرستیانی کلدانی لە دایک بووە، بە منداڵی لەگەڵ خێزانەکەی بۆ ئەمریکا کۆچیان کردووە و لەناوچەی ئۆکلاندی سەربە ویلایەتی مەشیگان نیشتەجێبووە، بەکالۆریسی لە یاسا بەدەستهێناوە و دواتریش دکتۆرای لە کۆلێژی مافی زانکۆی (ئەین ستیت) بەدەستهێناوە.

 

جەربوع لە نێوان ساڵانی 2010 بۆ 2015 لە ناوچەی ئۆکلاندی ویلایەتی مەشیگان وەک یاریدەدەری داواکاریی گشتی ئەمریکا لە بوارەکانی مادە هۆشبەرەکان و یارییە ئاگرینەکان و ئەشکەنجەدانی منداڵان دادوەری کردوە. هالە لە ئێستادا تەمەنی 51 ساڵە.