ناس كورد-
وەزارەتى ناوخۆى حکومەتى هەرێمى کوردستان راگەیەندراوێکى لەبارەى خۆپارێزى لە کۆرۆنا بڵاوکردەوە و تیایدا 16 بڕیارى نوێى دەرکرد کە یەکێک لە بڕیارەکان مانەوەى هاتووچۆى نێوان پارێزگاکانە بەداخراویى.
لە بەشێکى تر‌ى راگەیەندراوەکەى وەزارەتى ناوخۆ ئاماژە بەوە کراوە، به‌مه‌به‌ستی به‌رگرتن له بڵاوبونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا بڕیاردراوه سه‌رجه‌م شوێنه گشتیه‌كانی وه‌ك (ماركێت و رێستۆرانت و شوێنه بازرگانیه‌كان) نابێت رێگه بده‌ن به چونه ژوره‌وه‌ی هاوڵاتیان بۆ شوێنه‌كانیان به‌بێ به‌ستنی ده‌مامك، به‌پێچه‌وانه‌وه ئه‌و شوێنه بۆ ماوه‌ی 10 رۆژ داده‌خرێت و خاوه‌نه‌كه‌ی یه‌ك ملیۆن دینار پێبژاردن ده‌دات.
لەبەشێکى تر‌ى راگەیەندراوەکەدا بڕیاردراوه به‌داخستنی گشت سه‌نته‌ر و نۆرینگه‌كان (پزیشكان، پزیشكانی ددان، كارمه‌ندانی ته‌ندروستی، تاقیگه‌یی) بۆماوه‌ی 14 رۆژ.
هاوکات بڕیاردراوه به‌داخستنی شوێنه گه‌شتیاریه‌كان و پاركه‌كان و كافتریا و چایخانه‌كان، هۆڵه‌كانی له‌شجوانی وه‌رزش و له‌شجوانی و مه‌له‌وانگه‌كان و یانه‌كانی شه‌وانه.
ئاماژە بەوەش کراوە، شۆفێری ئۆتۆمبێله‌كان به‌هه‌مو جۆره‌كانیه‌وه (تایبه‌ت، بارهه‌ڵگر، كرێ) له‌كاتی هه‌بونی سه‌رنشین له‌گه‌ڵیاندا، پێویسته شۆفێر و سه‌رنشین پابه‌ندبن به‌به‌ستنی ده‌مامك به‌پێچه‌وانه‌وه به‌بڕی 50 هه‌زار دینار بۆ هه‌ر حاڵه‌تێك شۆفێر پێبژاردن ده‌دات.
لەبەشێکى تر‌ى بڕیارەکاندا ئاماژە بەوە کراوە، بۆ هه‌ر گردبونه‌وه‌یه‌ك له‌ده‌ره‌وه‌ی شوێن و باڵه‌خانه‌كانی حكومی و كه‌رتی تایبه‌ت به‌بێ به‌ستنی ده‌مامك و ره‌چاوكردنی مه‌ودای مه‌تر و نیوێك بكرێت، 10 هه‌زار دینار هه‌ر كه‌سێك پێبژاردن ده‌دات.