گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ئەمیتاب و خێزانەکەی لە ڤایرۆسی کۆرۆنا چاکبوونەوە و نەخۆشخانەیان جێهێشت 

2020.08.03 - 20:07
ئەمیتاب و خێزانەکەی لە ڤایرۆسی کۆرۆنا چاکبوونەوە و نەخۆشخانەیان جێهێشت 

ناس کورد-

 دوای وەرگرتنی چارەسەر بۆ ماوەی سێ هەفتە لە نەخۆشخانە، ئەمیتاب باچان ئەستێرەی بەناوبانگی بۆڵیود و سینەمای وڵاتی هیندستان وکوڕەکەیی و هاوژینەکەی لە ڤایرۆسی کۆرۆنا چاکبوونەوە و نەخۆشخانەیان جێهێشت و گەڕانەوە ماڵەوە. 

 

بەگوێرەی میدیا جیهانییەکان، "ئەمیتاب باچانی تەمەن 77 ساڵ ئەستیڕە وئەکتەری  باناوبانگی بۆڵیود وسینەمای وڵاتی هیندستان دوای مانەوەی لە نەخۆشخانە بۆ ماوەی سێ هەفتە بەهۆی توشبوونی بە ڤایرۆسی کۆرۆنا ئەمڕۆ(دووشەممە، 3ی ئاب) لە پەتاکە چاکبووەتەوە و گەڕاوەتەوە ماڵەوە".

 

باچان لەهەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام لەو بارەیەوە نوسیویەتی "گەڕامەوە ماڵەوە، خۆم لە ژورەکەم کەرەنتینە دەکەم، پشکنینی ڤایرۆسەکەش نەگەتیڤ بوو".

 

باچان، لەهەمانکاتدا سوپاسی هەواداران و کارمەندانی تەندروستی وڵاتەکەی کردووە  دەڵێت "چاودێری و خزمەتکردنی ئەوان وایکرد جارێکی تر ئەم ڕۆژە بەچاوی خۆم ببینمەوە".

 

میدیاکان ئاماژەیان بەوەشکردووە "ئیبهێچیک باچان کوڕەکەی ئەمیتاب و ئیشوارا ڕای هاوژینی کەهەردووکیان لەئەستێرە دیارەکانی سینەمای ئەو وڵاتەن و کچە تەمەن هەشت ساڵانەکەیان لەگەڵ ئەمیتابدا بەیەکەوە لە نەخۆشخانە چارەسەری کۆرۆنایان وەرگرتووە و لەئێستادا ئەوانیش لە ڤایرۆسەکە چاکبوونەتەوە و گەڕاونەتەوە ماڵەوە". 

 

 وڵاتی هیندستان لەسەر ئاستی جیهان ڕیزبەندی سێهەمی هەیە پاش هەردوو وڵاتی  ئەمریکا و بەرازیلەوە دێت لە ژمارەی توشبوون و گیانلەدەستدان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا بەجۆرێک  لە ئێستادا ژمارەی توشبوون بە پەتاکە لەو وڵاتە نزیکەی ملیۆنێک و500 هەزار حاڵەتی تۆمارکردووە و زیاتر لە 35 هەزار کەسیش بە پەتاکە گیانیانلەدەستداوە.