گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

تەندروستى سلێمانى ئامارى 24 کاتژمێرى رابردووى کۆرۆناى بڵاوکردەوە ’چەند توشبوویەک لە چاودێرى چڕدان’

2020.08.03 - 18:26
App store icon Play store icon Play store icon
تەندروستى سلێمانى ئامارى 24 کاتژمێرى رابردووى کۆرۆناى بڵاوکردەوە ’چەند توشبوویەک لە چاودێرى چڕدان’

ناس کورد-

وتەبێژى بەڕێوەبەرایەتى گشتى تەندروستى سلێمانى راگەیەندراوێکى لەبارەى دۆخى کۆرۆنا لە 24 کاتژمێرى رابردوو لە نەخۆشخانەکانى تایبەت بە کۆرۆنا لە سلێمانى، بڵاوکردەوە.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

لە راگەیەندراوەکەى د.یاد نەقشبەندى، وتەبێژى بەڕێوەبەرایەتى گشتى تەندروستى سلێمانى ئاماژەى بەوە کرد لە 24 کاتژمێرى رابردوودا 41 نەخۆش داخڵى نەخۆشخانەکانى کۆرۆنا بوون و 15 توشبوو لەماوەى 24 کاتژمێرى رابردوو نەخۆشخانەیان جێهێشتووە.

 

هەروەها لە راگەیەندراوەکەدا ئەوە رونکراوەتەوە، 120 توشبوو لە نەخۆشخانەکان ماونەتەوە و لەو ژمارەیە 28 توشبوو لە چاودێرى چڕن و هاوکات لە 24 کاتژمێرى رابردوو 6 توشبووى کۆرۆنا گیانیانلەدەستداوە.

پێشتریش د.یاد نەقشبەندى رایگەیاند "ئامارەکانی تووشبون بە  کۆرۆنا لە شاری سلێمانی و دەوروبەری لە کەمبوونەوەدایە و جێی دڵخۆشین".

 

داواشى لە هاووڵاتیان کرد کە لە رۆژانی جەژندا زیاتر پابەندی رێنماییە تەندروستییەکان بن، چونکە ئەوەی ئێستا دەبینرێت بە تایبەت لە یەکەم روژی جەژندا جێی نیگەرانیە و کەمترین پابەندبوون بەدی دەکرێت.

 

هۆشدارى ئەوەشیدا بوو، لە ئەگەری پابەندنەبوونى هاووڵاتیان بە رێنماییە تەندروستیەکانەوە، جارێکی ترهەڵکشانی زۆر خێرا روودەدات لە ئامارەکان لە دوای جەژن.

 

هیواى ئەوەشى خواست سیناریۆی دوای جەژنی رەمەزان روونەداتەوە و نەگەرێینەوە خاڵی سفر، چونکە هێشتا مەترسی ڤایروسی کۆرۆنا بوونی هەیە.