گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

دەڵێن ’هیچمان نییە بیشارینەوە’

کۆرۆنا رێگە بدات کۆڕى شانۆى با نهێنییەکان ئاشکرا دەکەن

2020.08.03 - 15:26
کۆرۆنا رێگە بدات کۆڕى شانۆى با نهێنییەکان ئاشکرا دەکەن

ناس کورد-

کۆڕى شانۆى با ئامادەکارى دەکات بۆ نمایشکردنى نوێترین بەرهەمى گروپەکە بەناوى (هیچم نییە بیشارمەوە) و ئەگەر کۆرۆنا بهێڵێت دەبێتە یەکەم نمایشى شانۆیى دواى وەستانى کارە هونەرییەکان بۆ ماوەى 9 مانگ لەم شارەدا.

 

ڕوبار خالید، به‌رپرسی ڕاگه‌یاندنی شانۆگەرییەکە، بە ناس کوردى ڕاگەیاند "شانۆگەریى (هیچم نییە بیشارمەوە) ده‌قێكی ڕیالیزمییه‌ و باس له‌كۆمه‌ڵێك هاوڕێ ده‌كات كه‌ ماوه‌ی 25 ساڵه‌ هاوڕێی یه‌كن و شه‌وێك له‌ كۆبوونه‌وه‌یه‌كیاندا بڕیارده‌ده‌ن یارییه‌كی مه‌ترسیدار بكه‌ن".

 

وتیشى "ده‌قی شانۆییه‌كه‌ له‌لایه‌ن (پاولۆ جینۆڤێسی)یه‌وه‌ نوسراوه‌، ڕێژەن جەمال کارى ئامادەکردن و دەرهێنانى بۆ کردووە و هەریەک لە (كاردۆ عه‌زیز، زمناكۆ كه‌ریم، سۆزان باباعه‌لی، ئاكام تاهیر، ئاكۆ عه‌زیز، نوا غه‌فار و ڕاژان ڕزگار) کەسایەتییەکانى ناو شانۆگەرییەکە بەرجەستە دەکەن".

 

به‌رپرسی ڕاگه‌یاندنی شانۆگەرییەکە رونیکردەوە، ماوه‌ی سێ مانگە لەو پڕۆژە نوێیەى کۆڕى شانۆى بادا مەشق و پڕۆڤە دەکرێت.

 

وتیشى "ئه‌گه‌ر دۆخی ته‌ندروستیی و بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌شاری سلێمانی نه‌بێته‌ ڕێگر، له‌م مانگەدا به‌ڕه‌چاوكردنی ڕێكاره‌ خۆپارێزییه‌كان نمایشده‌كه‌ین".

 

جەختیشیکردەوە، لەساتى نمایشکردنى شانۆگەرییەکەیان دەبێتە یەکەم نمایشی دوای کۆرۆنا و وەستانی کارە ھونەرییەکان لە ماوەی نۆ مانگی رابردوودا.