ناس کورد-
راگەیاندنى قایمقامیەتى سلێمانى راگەیەندراوێکى لەبارەى دەستبەسەرداگرتنى بارهەڵگرێکى ئاوى لە دەبەنراو بڵاوکردەوە کە لەبەر تیشکى خۆر و پلەى گەرمى بەرز، دەگوێزرایەوە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
لە راگەیەندراوەکەى قایمقامیەتى سلێمانیدا لەسەر زارى، له‌شكر حه‌مید، سه‌رۆكی لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی ئاماژە بەوە کراوە، به‌هۆی پابه‌ندنه‌بون به مه‌رج و رێنماییه‌كانی كاركردن و گواستنه‌وه‌ی ئاوی له ده‌به‌نراو له‌به‌ر تشیكی خۆر و پله‌ی گه‌رمی به‌رز، لیژنه‌كانی قائیمقامیه‌ت ده‌ستیان به‌سه‌ر بارهه‌ڵگرێكدا گرتوه كه (65) كێس ئاوی بۆ بازاڕ گواستوه‌ته‌وه.
بەگوێرەى راگەیەندراوەکە، سەرۆکى لیژنە هاوبەشەکانى قایمقامیەت وتویەتى " نابێت ئاوی له‌ده‌به‌نراو له شوێنی گه‌رم و به‌رتیشكی خۆر عه‌مبار بكرێت یان بگوازرێته‌وه، چونكه به‌هۆی كارلێكی كیمیاییه‌وه ئاوی ناو ده‌به پلاستیكه‌كان ده‌بێته هۆكارى كه‌مبونه‌وه‌ی به‌رگری له‌ش و زیان به‌ته‌ندروستی مرۆڤ ده‌گه‌یه‌نێت، به‌رزبونه‌وه‌ی پله‌ی گه‌رمی بۆ (25) پله‌ی سه‌دی، به‌شێكی پلاستیكه‌كه له‌گه‌ڵ ئاوه‌كه كارلێك ده‌كات ده‌بێته هۆكاری سه‌ره‌كی بۆ توشبون به‌نه‌خۆشی شێرپه‌نجه‌و تێكچونی هۆرمۆنه‌كان به‌تایبه‌ت له‌خانماندا".
بەوتەى لەشکر حەمید، پێش ئه‌وه‌ی ئاو بكرێته ناو ده‌به پلاستیكه‌كان ماده‌ی ئۆزۆن (O3) بۆ خاوێنكردنه‌وه به‌كارده‌هێنرێت له‌بری كلۆر، له‌كاتی به‌ركه‌وتنی ئۆزۆنهكه به‌تیشكی خۆر، ماده‌كه شیده‌بێته‌وه بۆ (O2) له‌گه‌ڵ ئۆكسجینێكی چالاك، (O2) به‌بێ كێشه له‌گه‌ڵ ئاو تێكه‌ڵده‌بێت، به‌ڵام مانه‌وه‌ی یه‌ك ئۆكسجین و به‌ركه‌وتنی به‌تیشكی خۆر، له‌ش توشی نه‌مانی به‌رگری ده‌كات.
رونیشیکردەوە، پێشتر سه‌رجه‌م كارگه‌كانی ئاو، ماركێت، دوكانداران و فرۆشیاران ئاگاداركراونه‌ته‌وه نابێت شوێنی گه‌رم و به‌رتیشكی خۆر بۆ گواستنه‌وه و عه‌مباركردنی ئاوی له‌ده‌به‌نراو به‌كاربهێنن، پێویسته بارهه‌ڵگره‌كان داپۆشراوبن ئاوه لهدهبهرنراوهكان دوربن له تیشكی خۆر هه‌روه‌ها شوێنی فێنكیش بۆ عه‌مبار دابین بكه‌ن، به‌پێچه‌وانه‌وه لیژنه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی به‌هاوكاری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆ و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانی دیكه سه‌رپێچیكاران روبه‌ڕوی رێكاری یاسایی توند ده‌كاته‌وه.
جەختیشیکردەوە، به‌فه‌رمانی قائیمقامی سلێمانی ده‌ست به‌سه‌ر بارهه‌ڵگره‌كه‌دا گیراوه و سه‌رجه‌م كێسه ئاوه لهدهبهر نراوهكه له‌ناوده‌برێت و خاوەنهكهشی روبه‌ڕوی رێكاری یاسایی ده‌كرێته‌وه.
داواشى لە هاووڵاتیان کرد له‌كاتی هه‌بون و بهدیدكردنی ئاوی له‌ده‌به‌نراو له شوێنی گه‌رم و به‌رتیشكی خۆر، له‌رێی ژماره (07708677777) یان لاپه‌ڕه‌ی تایبه‌تی (قائیمقامیه‌تی سلێمانی) له‌تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوك لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی ئاگاردار بكه‌نه‌وه بۆ گرتنه‌به‌ری رێكاری پێویست به‌رامبه‌ر سه‌رپێچیكاران.