کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس کورد-
لە دادگایەکی عێراقی لە کەیسێکی سەیر و نامۆدا، دادوەرێک بڕیاری جیابوونەوەی ژنێک لە مێردەکەی دەدات بەهۆی ئەوە پیاوەکە "بەردەوام میکیاژی کردووە وەک ژن هەڵسوکەوتی کردووە."
سەرچاوەیەک لە دادگای تێهەڵچوونەوەی بەغدا بە ناس کورد-ی ڕاگەیاند، دادگاکە بڕیاری تەواوەتی جیابوونەوەی ئەو ژنەی لە پیاوەکە دەکردووە.
بەوتەی سەرچاوەکە، داوای جیابوونەوەکە لە لایەن ژنەکەوە تۆمارکراوە و تێیدا مێردەکەی تۆمەتبارکردووە بەوەی بەردەوام میکیاژی کردووە، بەو هۆیشەوە ئەو زیانی پێ گەیشتووە.
دادگاکەش دوای ڕوانین لە دۆسییەکە، بۆی دەرکەوتووە ئەو کارەی پیاوەکە "دوورە لە شەرع و یاسا و ئەستەمە خێزان بەو شێوەیە بەردەوام بێت،" بۆیە بڕیاری جیابوونەوەکەی دەرکردووە.