گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

گەرمیان؛ کەسێک لەلایەن ئامۆزایەکى خۆیەوە کوژرا

2020.08.03 - 11:02
گەرمیان؛ کەسێک لەلایەن ئامۆزایەکى خۆیەوە کوژرا

ناس کورد-

وتەبێژى پۆلیسى گەرمیان رایگەیاند، لە ناحیەى ڕزگارى لە قەزاى کەلار، کەسێک لەلایەن ئامۆزایەکى خۆیەوە کوژرا.

 

مقەدەمی مافپەروەر عەلی جەمال قدوری، وتەبێژى پۆلیسى گەرمیان لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەى بەوە کرد "شەوی ڕابردوو لەناحیەی ڕزگاری سەر بە قەزای کەلار کەسێک بەناوی (هەژار تەها محەمەد) لەدایکبووی 1987 لەماڵەکەی خۆیدا بەچەکی کلاشکۆف تەقەی لێکراو کوژرا".

 

وتەبێژى پۆلیسى گەرمیان رونیکردەوە، بەوتەی برایەکی ناوبراو، براکەی پیشەی پێشمەرگەیەو کێشەی خێزانی هەبووە لەگەڵ ماڵی مامی و لەهەمانکاتدا براکەی زاوای ماڵی مامی بووە.

 

مقەدەمی مافپەروەر عەلی جەمال قدوری لە راگەیەندراوەکەدا لەسەر زارى براى کوژراوەکە رونیدەکاتەوە، درەنگانێکی شەوی ڕابردوو لەلایەن کوڕی مامی کەدانیشتووی قەزای کفریە تەقەی لێکراوەو لەئەنجامدا گیانی لەدەستداوە.

 

جەختیشى کردەوە "لەئێستادا بەبڕیاری دادوەرو بەپێی مادەی 406 فەرمانی دەستگیرکردن بۆ تۆمەتبار دەرچووە و پۆلیسیش لەشوێنی ڕوداوەکە دەستی بەلێکۆڵینەوە کردوە.