ناس کورد-
ڕاوێژکارى سەرۆکوەزیرانى عێراق بۆ کاروبارى هەڵبژاردنەکان رایگەیاند، ئەو وادەیەى کە بۆ ئەنجامدانى هەڵبژاردنى پێشوەخت دانراوە وادەیەکى گونجاوە بۆ کۆمسیۆن بۆ تەواوکردنى ئامادەکارییە هونەریى و لۆجیستییەکان.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
عه‌بدولحسێن هینداوى، ڕاوێژكارى مستەفا کازمى، سه‌رۆكوه‌زیرانى عێراق بۆ كاروبارى هه‌ڵبژاردنه‌كان، ئاماژەى بەوە کرد "ئه‌و واده‌یه‌ى بۆ ئه‌نجامدانى هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خت دیارى کراوە زۆر گونجاوه بۆ كۆمسیۆن له‌پێناو ته‌واوكردنى ئاماده‌كارییه لۆجستى و هونه‌رییه‌كانى".
راوێژکارەکەى کازمى لە میانەى چاوپێکەوتنێکى لەگەڵ ئاژانسى هەواڵى عێراقى رونیکردەوە، حكومه‌ت به‌ڵێنى داوه هه‌موو ئاسانكارییه‌ك پێشكه‌ش بكات بۆ ئەنجامدانى هەڵبژاردنەکە.
بەوتەى هینداوى " یاساى هه‌ڵبژاردنه‌كان نیوه‌ى گرفته‌كانى هه‌ڵبژاردن له‌ناوچه جێناكۆكه‌كان چاره‌سه‌ر ده‌كات".
جەختیشى لەسەر ئەوە کردەوە کە ئه‌نجامدانى هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خت به‌شێكه له‌به‌رنامه‌ى وه‌زارى حكومه‌ت.
راوێژکارەکەى سەرۆکوەزیرانى عێراق دەستەبەرکردنى کۆمەڵێک مەرجیشى بۆ ئەنجامدانى هەڵبژاردنەکە بەپێویستزانى کە هه‌ندێكیان په‌یوه‌ستن به‌ده‌سه‌ڵاتى یاسادانان لهمیانەى په‌سه‌ندكردنى یاساى هه‌ڵبژاردنه‌كان و هه‌ندێكى تریش په‌یوه‌ستن به‌كۆمسیۆن و ئاماده‌كردنى له‌گه‌ڵ دۆخى ئاسایش وچاودێریکردنى هه‌ڵبژاردنه‌كان و په‌یوه‌ندى له‌گه‌ڵ ڕێكخراوه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان و نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان به‌تایبه‌ت و هاوكاریكردن له‌گه‌ڵ تیمى ئه‌وروپى و ئاماده‌یی بۆ پشتیوانیكردنى عێراق له‌ئه‌نجامدانى هه‌ڵبژاردنه‌كان.
هەفتەى ڕابردوو، مستەفا کازمى، سەرۆكوەزیرانی عێراق ڕۆژی 6ی حوزەیرانی ساڵی 2021ی بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی گشتی پێشوەخت لەعێراق دیاریكرد.