ناس کورد-
عەبدولوەهاب ساعیدی، فەرماندەی دەزگای دژەی تیرۆری عێراق دەستگیرکردنی چەند شانەیەکی ڕێکخراوی داعشی لە دوو ڕۆژی ڕابردوودا ڕاگەیاند و ئاشکرایکرد، لە چەند ڕۆژی داهاتوودا ئۆپراسیۆنێکی گەورە ئەنجام دەدرێت.
ئەمڕۆ یەکشەممە، 2ی ئابی 2020، ساعیدی بە ئاژانسی هەواڵیی عێراقییەی وت، "دەزگای دژە تیرۆر کاری هەواڵگری و سەربازی لە سەرانسەری عێراق ئەنجام دەدات" و دەڵێت، "ئۆپراسیۆنی دەزگاکە لەدژی پاشماوەکانی داعش بەردەوامە."
ئاماژەى بەوەشکردووە، "دەزگای دژەتیرۆر شێوازێکی نوێی دەستنیشانکردووە کە چەکدارانی داعش بەکاریدەهێنن"، و دەڵێت، "لە چەند ڕۆژی داهاتوو ئۆپراسیۆنێکی گەورە ئەنجام دەدرێت."
ئاماژەى بەوەشکرد، "هەماهەنگی هەیە لەنێوان دەزگای هەواڵگریی وەزارەتی بەرگریی و پۆلیسی فیدڕاڵی لەبارەى ئۆپراسیۆنەکە."