گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

پەرلەمانی عێراق هەنگاوی کردەیی دەستپێکرد بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پێشوەختە

2020.08.02 - 17:37
App store icon Play store icon Play store icon
پەرلەمانی عێراق هەنگاوی کردەیی دەستپێکرد بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پێشوەختە

ناس کورد-

ئەندامێکی هاوپەیمانی فەتح لە پەرلەمانی عێراق دەڵێت، چەندین واژۆ کۆکراوەتەوە بۆ دیاریکردنی وادەیەک بۆ دەستپێکردنەوەى دانیشتنەکانی پەرلەمان. 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئەمڕۆ یەکشەممە، 2ی ئابی 2020، محەمەد بەلەداوی، ئەندامی هاوپەیمانیەتییەکە دەڵێت، پەرلەمانی عێراق "هیچ وادەیەکی بۆ دانیشتنەکانی دانەناوە، بۆیە لەلایەن 83 پەرلەمانتارەوە واژۆ کۆکراوەتەوە بۆ دەستپێکردنەوەى دانیشتنەکان بە مەبەستی تەواوکردنی یاسای هەڵبژاردن و بازنەکان هەڵبژاردن، هەروەها هەموارکردنی بڕگەی سێ لە یاسای دادگای ئیتیحادی و تەواوکردنی هەیکەلیەتی کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان."

 

بەلەداوی داواشی کرد "پشتگیری لۆجستی تەواو لە کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکان بکرێت تاوەکو پێداویستی و ئامادەکارییەکان بۆ هەڵبژاردنێکی دروست و دور لە فشار بەڕێوەببات."

 

هەروەها داواشی کرد "کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکان هەیکەلیەتەکەى دور لە فشار و دەستێوەردان تەواو بکات، هەروەها مەشق و ڕاهێنان بۆ کارمەندانی بکاتەوە و کەلوپەلی تایبەتیان بۆ ئامادە بکات."

 

بەلەداوی بە گرنگی زانی خوێندنەوە بۆ کاروبارە هونەرییەکان بکرێت پێش هەڵبژاردنی پێشوەختە، وەک دابەشبوونی دانیشتووان و ژمارە و ڕەگەزی دەنگدەران."

 

هەفتەى ڕابردوو مستەفا کازمی، سەرۆکوەزیرانی عێراق 6ی حوزەیرانی ساڵی داهاتووی وەک وادەى ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پێشوەختە ڕاگەیاند.