گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاری نوێ لەبارەى باندە تاوانکارییەکەى سلێمانی، دادگاییکردنیان بە ئاشکرا بەڕێوەدەچێت

2019.04.21 - 12:37
زانیاری نوێ لەبارەى باندە تاوانکارییەکەى سلێمانی، دادگاییکردنیان بە ئاشکرا بەڕێوەدەچێت

ناس کورد-

وتەبێژی دادگای سلێمانی ڕایگەیاند، دوو تۆمەتباری سەرەکی تری باندە تاوانکارییەکەى سلێمانی دەستگیرکراون کە تۆمەتبارن بە کوشتنى دوو کەس و ئەنجامدانی چەندین تاوانى دزین و فڕاندنی ئۆتۆمبێل.

عومەر ئەحمەد، وتەبێژی فەرمی سەرۆکایەتی دادگای تێهەڵچونەوەی ناوچەی سلێمانی بە ناس کورد-ی ڕایگەیاند، یەکێک لە تۆمەتبارەکان خەڵکی هەرێمی کوردستانە و ئەوی تریان خەڵکی خواروی عێراقە، هەردوو تۆمەتبار پەیوەندییان بە تاوانەکانەوە هەیە و کاریان ساغکردنەوەى ئەو ئۆتۆمبێلانە بووە کە باندەکە دزیویانە.

.

عومەر ئەحمەد وتیشى، تۆمەتبارێکى دیکە ماوە دەستگیربکرێت و لێکۆڵینەوەکان هێشتا بەردەوامن.

ئاماژەى بەوەشکرد، لایەنی پەیوەندیدار ئاگاداریکردوونەتەوە کە لە ماوەى 15 ڕۆژی داهاتوودا دۆسیەى تۆمەتبارەکان لەسەر هەردوو کەیسى کوشتنى تاریقی بەقاڵ و مەریوان دارا ڕەوانەى دادگای تاوانەکان دەکرێن.

ئاشکراشیکرد، دادگاییکردنی تۆمەتبارەکان لەسەر ئەو دوو کەیسە بە ئاشکرا بەڕێوەدەچن و خەڵک و میدیاکان دەتوانن ئامادەى دانیشتنەکان بن.

.

ڕۆژی 7ی نیسانی 2019، له ‌گه‌ڕه‌كی‌ ڕاپه‌ڕینی‌ شاری‌ سلێمانی‌ له‌ ناوچه‌ی‌ “كۆبانی ستی”، به‌ڕێوبه‌رایه‌تی ئاسایشی سلێمانی  له ‌ڕێگه‌ی‌ میدیاكانه‌وه‌ باندێكی‌ تاوانكاری‌ مه‌ترسیداری‌ گه‌وره‌ی‌ ئاشكراكرد.

ئاسایشی سلێمانی ئاماژەی بەوەکرد، ئه‌و بانده‌ له‌چوار كه‌س پێكهاتوون كه‌ تۆمه‌تبارن به ‌ئه‌نجامدانی‌ چەندین تاوانی، كوشتن و ڕفاندن، هه‌ڵخه‌ڵه‌تاندن، دزینی‌ ئۆتۆمبێل و ده‌ستدرێژیكردنه ‌سه‌ر ژنان.