ناس کورد-
هادی عامری، سەرۆکى هاوپەیمانی فەتح هەڵوێستی خۆی لەسەر وادەى هەڵبژاردنی پێشوەختە لە عێراق ئاشکرا کرد و پێشوازی لە ئەنجامدانی کرد بەڵام کاتێکی تر پێشنیاز دەکات.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
هادی عامری لە پەیامێکی کورتدا دەڵێت، "پێشوازی لە ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پێشوەختە دەکەین، و پێمانوایە باشترین کات بۆ ئەوە سەرەتای مانگی نیسانی داهاتووە."
پێشتر نوری مالکی، سەرۆکى هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا ڕایگەیاند، ئەو لەگەڵ هەڵبژاردنی پێشوەختەیە کە خاڵی بێت لە توندوتیژی و چەک و بەردەست بێت بۆ هەمووان.
ڕاشیگەیاند، "هەرکاتێک هەڵبژاردنە پێشوەختەکان پاک و بێگەرد بوو بن و خاڵی بن لە ساختەکاری و بە یەکسانی دەرفەت درا بە هەمووان، زۆرترین بەشداری خەڵکی تۆمار کردووە."
جەختیکردەوە کە "هەڵبژاردنی پێشوەختە سەرەتای چارەسەری گرێ کوێرەکانە کە عێراقی تێکەوتووە و بووەتەهۆی چەقبەستوویی دۆخی سیاسیی."
هەفتەى ڕابردوو، مستەفا کازمی، سەرۆکوەزیرانی عێراق 6ی حوزەیرانی ساڵی داهاتووی دیاریکرد وەک وادەیەک بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پێشوەختە لە عێراق.