گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

کازمى فەرمانى لێکۆڵینەوەى بەپەلە دەکات

گرتەى ڤیدیۆیی ئەشکەنجەدانى گەنجێک عێراق دەهەژێنێت

2020.08.01 - 21:46
گرتەى ڤیدیۆیی ئەشکەنجەدانى گەنجێک عێراق دەهەژێنێت

ناس کورد-

 

بڵاوبوونەوەى گرتەى ڤیدیۆیی ئەشکەنجەدانى گەنجێک لەلایەن هێزى پاراستنى یاساوە لە عێراق کاردانەوەى زۆرى لێکەوتووەتەوە، مستەفا کازمى سەرۆکوەزیران فەرمانیکردوەوە بەپەلە لێکۆڵینەوە لەو رووداوە بکرێت.

 

بەپێی گرتە ڤیدیۆییەکە گەنجێک کە تەمەنى لە 16 ساڵ تێپەڕنابێت دەردەکەوێت کە لەلایەن چەند کەسێکەوە کە جلوبەرگى هاوشێوەى هێزەکانى پاراستنى یاسایان لەبەردایە و لەدەوروبەرى گۆڕەپانى تەحریر بڵاوەیان پێکراوە، ئەشکەنجەى میردمنداڵەکە دەدەن.

 

لە ڤیدیۆکەدا کە ناس کورد بەهۆى نەشیاوییەوە بڵاویناکاتەوە دەردەکەوێت، ئەو ئەندامانەى هێزە ئەمنییەکە کە جلوبەرگى رەنگى زەیتونیان لەبەردایە، ئەو گەنجە ناچاردەکەن قسەبکات لەبارەى جەستەى دایکییەوە و دەڵێن کە دەستدرێژیان کردووەتەسەر، گەنجەکە کە باوکى نەماوە وەڵامى پرسیارە نەشیاوەکان ناداتەوە، بەڵام لەژێر فشارى ئەشکەنجەداندا ناچاردەبێت وەڵام بداتەوە.

me_ga.php?id=3903

ئەندامانى هێزەکە بەوەوە ناوەستن، هەڵدەستن بە بڕینى قژى گەنجەکە بە بەکارهێنانى کەتەر و تۆمەتبارى دەکەن بەوەى شوشەى ئاگراوى فڕێداوە، کە گەنجەکە رەتیدەکاتەوە، بەبێ ئەوەى ئەوان بوەستن لەمامەڵەى خراپیان بەرانبەرى.

 

لە ڤیدیۆکەدا ژمارەیەکى زۆر لە ئەندامانى هێزە ئەمنییەکان دەردەکەون، کە بەشێکیان وێنەى دەگرن.

 

ناس کورد نەیتوانى لەشوێن و کاتى ڤیدیۆکە دڵنیابێتەوە، بەڵام ئەو پرسیارانەى لەگەنجەکە دەکرێت لەبارەى شوشەى ئاگراوى، ئاماژەیە بۆ ئەوەى دەگەڕێتەوە بۆکاتى یەکێک لە خۆپیشاندانەکان.

  

me_ga.php?id=3902  

عەمید ئەسیر لە ڕاگەیاندنى هێزەکانى پاراستنى یاسا بە ناس کوردى ڕاگەیاند، بەدواداچون دەکەن لەو بارەیەوە ئەوان هەر مامەڵەیەکى خراپ لەهەر کەسێکەوە بێت رەتدەکەنەوە و لیژنەى لێکۆڵینەو پێکدەهێنن و تۆمەتباران رەوانەى یاسا دەکەن.  

 

لەکاتى هەوڵدانى ناس بۆ زانینى ئەوەى کە لیژنەى لێکۆڵینەوە بەکردەیی دروستکراوە یان نا، عەمید ئەسیر وتى "انشااللە"، پاشان تەلەفۆنەکەى داخست. عەمید ئەسر دواتر وەڵامى پەیوەندى و نامەکانى ناس کوردى نەدایەوە، بۆ وەرگرتنى زانیارى زیاتر.

 

ئەفسەرێکى دیکەى باڵا کە سەر بەو هێزەیە ڕایگەیاند، ئەو لەکاتى پشوودایە و هیچ شتێک نازانێت لەبارەى ڤیدیۆکەوە و وەڵامى پەیوەندییەکانى نەدایەوە.

me_ga.php?id=3899

عەلى بەیاتى ئەندامى کۆمسیۆنى مافەکانى مرۆڤ لە عێراق لەبەیاننامەیەکدا داواى لە وەزارەتى ناوخۆ کرد لێکۆڵینەوە بکات لەبارەى ئەو گرتە ڤیدیۆییەوە کەپێشێلکاریی روون بەرانبەر خۆپیشاندەرێک نیشان دەدات بە شێوازێکى نامرۆڤانە و نائەخلاقى.

  

لاى خۆیەوە، ئەحمەد مەلا تەلال وتەبێژ بەناوى مستەفا کازمى سەرۆکوەزیرانى عێراق لەبەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، مستەفا کازمى فەرمانیکردووە بە ئەنجامدانى لێکۆڵینەوەى بەپەلە لەبارەى ئەو رووداوەوە کە مامەڵەى نائەخلاقى و ناپیشەیی دەردەخات دژى هاوڵاتییەک.

 

هاوکات عوسمان غانمى وەزیرى ناوخۆ فەرمانیکرد بە پێکهێنانى لیژنەى لێکۆڵینەوە لەبارەى رووداوەکەوە.