کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس کورد-
بەپێی پێشبینی کەشناسی هەرێم، ئەمڕۆ لە کاتەکانى شەودا لە سەرجەم ناوچەکانى هەرێم بارانبارین دەستپێدەکات و سبەینێش بارانی بەلێزمە و تەرزە دەبارێت.
بەپێی پێشبینییەکانی بەرێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان، لە هەندێک ناوچە ئاسمان نیمچە هەور و هەوری تەواو دەبێت، پاشان لە کاتەکانى شەودا باران بارین دەستپێدەکات، نزمترین پلەى گەرمای تۆمارکراویش لە دهۆک بووە کە 7 پلە بووە.
هاوکات سبەینێ لە سەرجەم ناوچەکاندا، لەگەڵ باران بارین بەردەوام و هەورە تریشقە لە هەندێ کاتدا، لێزمە باران و تەرزە لە چەند ناوچەیەک دەبارێت، هاوکات لە ناوچە شاخاوییەکانیش بەفر دەبارێت، نزمترین پلەى گەرمای پێشبینیکراویش 6 پلەى سەدی دەبێت.