ناس کورد-
لەلایەن لیژنە هاوبەشەکانى قائیمقامیەتى سلێمانییەوە، دەست بەسەر بڕێکى زۆر دەرماندا گیرا کە لەژێر چەند ناوێکى جیاوازدا و بێ ئەوەی هیچ مەرجێکی تەندروستییان تێدابێت لەڕێى ئۆنلاینەوە بە خەڵک فرۆشراون.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
لەڕاگەیەندراوێکدا قائیمقامییەتی سلێمانی ڕایگەیاند: "ئەمڕۆ پێنجشەممە، لەلایەن لیژنەکانى قائیمقامیەتى سلێمانییەوە، پەیوەندى بە یەکێک لە پەیجەکانى فرۆشتنى دەرمان و چارەسەرى قەڵەوى و لاوازى و چەند جۆرێکى دیکەى دەرمان کراوە و راستەوخۆ دواى وەرگرتنى ناونیشانى شوێنەکە، لیژنەکانى قائیمقامیەت دەستی بەسەر ئەو دەرمانانەدا گرتووە."
ئاماژە بەوەشكراوە: " ئەو دەرمانانە لە ماڵێکدا لە گەڕەکى ئازادى دانراون و لە رێگاى ئۆنلاینەوە بە هاوڵاتیان فرۆشراون، جگە لەوەش هیچ مەرجێکى تەندروستیان تێدا نەبوە و شێوازى هەڵگرتنەکەى نا تەندروست بوە."
ئەوەشخراوەتەڕوو: " جگە لەو دەرمانانەش، چەندین حەبى ڤیتامین (سی) بەمەبەستى بەرزکردنەوەى بەرگرى لەش بە هاوڵاتیان فرۆشراون."