کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس كورد-هەڤاڵ فەتاح
بەشێك لە گوندنشینانی ناوچەكانی بناری قەندیل كە دانیشتووی نزیكەی 63 گوند دەبن، بەهۆی بۆردومانەكانی سوپای توركیاوە گوندەكانیان چۆڵ كردووە و ئاوارەی ناوچەكانی تری كوردستان بوون.
.
محەمەد حەسەن هاوسەرۆكی شارەوانی بناری قەندیل بە ناس كورد-ی راگەیاند "بە بەراوورد بە چەند ساڵێك پێش دەسپێكی ئۆپراسیۆنەكانی سوپای توركیا لەبناری قەندیل ژمارەی گوندنشینان زۆر زیاتر بوون".
.
بەوتەی هاوسەرۆكی شارەوانی بناری قەندیل، بەشێكی زۆر لە خەڵكی ناوچەكە بەهۆی بۆردوومانەكانی سوپای توركیا وەك پێویست لە گوندەكانیان نەماوون.
.
روونیشیكردەوە، گوند هەبووە لە سنوری شارەوانی بناری قەندیل زیاتر لە 40 خێزانی تێدابووە، بەڵام ئێستا بۆ چەند خێزانێك كەمبۆتەوە.
.
محەمەد حەسەن ئاماژە بەوەش دەكات "ئەو بۆردوومانانە زیانێكی زۆری بە باخ و ڕەزی هاووڵاتیان گەیاندووە و چەندین خەڵكی ناوچەكەش شەهید بوون، بەڵام خەڵك ناچارە لەبەر بژێوی ژیانی بە ترسەوە سەردانی باخ و ڕەزەكانیان بكەن".
.
جەختیشی لەسەر ئەوە كردەوە كە نەبوونی خزمەتگوزاری پێویست هۆكارێكی تری چۆڵبوونی ئەو گوندانەیە.