ناس کورد-
لەبەرەبەیانى ئەمڕۆ (پێنجشەممە)ەوە لە نەخۆشخانەى ڕزگارى شارى هەولێر ئۆکسجین بۆ نەخۆشخانى کۆرۆنا نەماوە و هاووڵاتیان ناچار بوون لە دەرەوەى نەخۆشخانەکە ئۆکسجین بۆ نەخۆشەکانیان بکڕن.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
پەیامنێرى ناس کورد لە بەردەم نەخۆشخانەى ڕزگارى لە شارى هەولێر چەند هاووڵاتییەکى دواند و جەختیان لەسەر ئەوە کردەوە کە، نەخۆشەکانیان لە نەخۆشخانەکە ڕوبەڕووى نەمانى ئۆکسجین بونەتەوە و داوایان لێکراوە کە لە دەرەوەى نەخۆشخانەکە خۆیان ئۆکسجین پەیدابکەن و بیکڕن.
پەیامنێرى ناس کورد لە زارى یەکێک لە کارمەندەکانى نەخۆشخانەکەوە رونیکردەوە، بڕیارە بەڕێوەبەرى نەخۆشخانەکە لە کۆنگرەیەکى رۆژنامەوانیدا باس لە هۆکارى نەمان و کەمبوونەوەى ئۆکسجین لە نەخۆشخانەکە بکات.