ناس کورد-
بەڕێوەبەرایەتى ئاوى سلێمانى راگەیەندراوێکى لەبارەى شکانى بۆرییەکى ئاو بڵاوکردەوە و تیایدا هۆشدارى ئەوەیدا کە "ماوەی چەند رۆژێک ژمارەیەک گەڕەک بێ ئاو دەبن".
بەڕێوەبەرایەتى ئاوى سلێمانى لە راگەیەندراوەکەیدا ئاماژەى بەوە کردووە، بۆرى سەرەکى هێڵى دووى ئاوى دوکان-سلێمانى لە نزیک کۆبانى سیتى شکاوە".
بەگوێرەى راگەیەندراوەکە"بۆ ماوەی چەند ڕۆژێک (تانکی و پڕۆژەکانی سەرهێڵی قڕگە، وێستگەی دەباشان و وێستگەی کارێزەوشک و تانکی کانی سپیکەو وێستگەی هەواری شارو وێستگەی گردی جۆگەو تانکییەکانی هەندرێن هەوارە بەرزە گردەگڕوێ تانکی غابات و تانکی شێخ محێدین) سنوری و چەمچەماڵ و تەکییەو زۆنی بازیان و شارو شارۆچکەکانی بێ ئاو دەبن تا چاککردنەوەی".
راگەیەندراوەکە جەختدەکاتەوە، لەئێستا تیمەکانی بەڕێوبەرایەتی سلێمانى سەرقاڵی ئامادەکارین بۆ چاککردنەوەی لە کەمترین ماوەدا.
داواش لەهاووڵاتیان دەکەن دەست بەئاوەوە بگرن و سوپاسی هاوکاری و خۆڕاگری خەڵک دەکەن لەو بارەیەوە.