ناس کورد-
جێگری سه‌رۆكی حکومەتی هەرێم لەگەڵ نوێنەری ئەمریکا و ئەڵمانیا و ژاپۆن لە هەرێم کۆبووەوە و ئاماده‌یی حكومه‌تی هه‌رێمی بۆ رێككه‌وتن له‌گه‌ڵ حكومه‌تی عێراق راگه‌یاند.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
لە ڕاگەیەندراوێکدا نوسینگەی ڕاگەیاندنی قوباد تاڵه‌بانی، جێگری سه‌رۆكی حکومەتی هەرێم ڕایگەیاند: " ئه‌مڕۆ 28 ته‌مموزی 2020، لە دوو دیداری جیادا پێشوازی كرد له كونسوڵی نوێی ئه‌مه‌ریكا و كونسوڵی نوێی ژاپۆن له هه‌رێمی كوردستان و پێكه‌وه كۆمه‌ڵێك پرسی هاوبه‌شیان تاوتوێكرد، هه‌روه‌ها به‌ته‌له‌فۆنیش له‌گه‌ڵ كونسوڵی گشتیی ئه‌ڵمانیا له هه‌ولێر گفتوگۆی كرد."
ئاماژە بەوەشکراوە: " له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌ی لەگەڵ کونسوڵی نوێی ئەمریکا باس له گفتوگۆكانی هه‌رێم و حكومه‌تی فیدراڵ كرا، قوباد تاڵه‌بانی، ئاماده‌یی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی دووپات كرده‌وه، بۆ رێككه‌وتن له‌گه‌ڵ به‌غدا، له‌سه‌ر بنه‌مای ده‌ستوری هه‌میشه‌یی عیراق، بۆ چاره‌سه‌ری ریشه‌یی كێشه ھه‌ڵپه‌سێردراوه‌كان."
ئەوەشخراوەتەڕوو: " ڕۆبرت والێر، كونسوڵی نوێی ئه‌مه‌ریكا له هه‌رێم، گرنگیدانی وڵاته‌ی به‌و دۆسیه‌یه روونكرده‌وه به‌مه‌به‌ستی گه‌یشتن به رێككه‌وتنێكی گشتگیری درێژخایه‌ن له‌سه‌ر پرسه هه‌ڵپه‌سێردراوه‌كانی نێوان هه‌ردوولا."
بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکە: " دوا په‌ره‌سه‌ندنی چاكسازییه‌كانی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه و دوا پێشهاتی سیاسی عێراق، خرانه به‌رباس، هه‌روه‌ها هه‌ردوولا له‌سه‌ر په‌یوه‌ندی درێژخایه‌نی هه‌رێمی كوردستان و ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا هه‌ڵوێسته‌یان كرد، جه‌ختیشیان له پێویستیی په‌ره‌پێدانی زیاتری په‌یوه‌ندییه‌كان كرده‌وه."
ئەوەشخراوەتەڕوو: "قوباد تاڵەبانی هەروەها په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنیی له‌گه‌ڵ كونسوڵی گشتی ئه‌ڵمانیا له هه‌رێمی كوردستان له‌باره‌ی په‌یوه‌ندییه دوو قۆڵییه‌كانی هه‌ردوولا ئه‌نجامدا و ره‌وشی هه‌نوكه‌یی كوردستان و عێراق و كۆمه‌ڵێك پرسی جێگه بایه‌خی هه‌ردوولا تاوتوێ كران.
ئاماژە بەوەشکراوە: "هاوکات له دیدارەکەی لەگەڵ ناگایاما یۆشینكۆ، كونسوڵی نوێی یابان، باسی په‌یوه‌ندییه دوو قۆڵییه‌كانی نێوان هه‌رێم وڵاتی یابان ـ یان كرد له بواره‌كانی ئابووری و ته‌كنه‌لۆژیا له‌گه‌ڵ چۆنییه‌تی بره‌ودان به‌په‌یوه‌ندییه دوو قۆڵییه‌كانی هه‌ردوولا."
ئەمە لەکاتێکدایە ماوەی چوار مانگە هەرێم و بەغدا لە گفتوگۆدان بۆ ڕێککەوتن لەسەر کێشە هەڵپەسێردراوەکانی نێوانیان، بەڵام تاوەکو ئێستا نەگەیشتوونەتە ڕێککەوتن.