گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

سبەینێ لیژنەی ئاساییکردنەوەی دۆخی کەرکوک کۆدەبێتەوە

2020.07.28 - 17:42
App store icon Play store icon Play store icon
سبەینێ لیژنەی ئاساییکردنەوەی دۆخی کەرکوک کۆدەبێتەوە

ناس کورد-

بڕیارە سبەینێ لیژنەی ئاساییکردنەوەی دۆخی کەرکوک کۆببێتەوە و ئەندامێکی کوردی لیژنەکەش دەڵێت، نزیکبوونەوەی باش هەیە لەنێوان پیکهاتەکاندا، بەڵام ڕێککەوتن هێشتا ماوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

شاخەوان عەبدوڵا، ئەندامی کورد لە لیژنەی ئاساییکردنەوەی دۆخی کەرکوک بە ناس کوردی ڕاگەیاند: "کۆبوونەوەکانی لیژنەی ئاساییکردنەوەی دۆخی کەرکوک دەستیپێکردووەتەوە و سبەینێش کۆدەبنەوە." بەڵام ئامادەنەبوو تەوەرەکانی کۆبوونەوەکە ئاشكرابکات.

 

لیژنەی ئاساییکردنەوەی دۆخی کەرکوک لەدوای ڕووداوەکانی 16ی ئۆکتۆبەر پێکهێنرا، بەڵام تاوەکو ئێستا نەتوانراوە دۆخی کەرکوک بگەرێندرێتەوە پێش ئەو بەروارە و دۆخی شارەکە بە ئاڵۆزی ماوەتەوە.

 

شاخەوان عەبدوڵا ئاماژەی بەوەکرد، نزیکبوونەوەی باش هەیە لەنێوان پێکهاتەکانی شارەکەدا، بەڵام هیشتا ڕێککەوتن ماوە و کۆبوونەوەی سبەینێ کۆتا کۆبوونەوە نابێت.

 

لەدوای ڕووداوەکانی 16ی ئۆکتۆبەر، دەسەڵاتی کورد لە کەرکوک کشانەوەیەکی بەرچاوی بەخۆیەوە  بینی و جگە لەوەی لەڕووی سەربازییەوە هێزێکی ئەوتۆی نەما، پارێزگاری پارێزگاکەشی لەدەستدا.

 

لەئێستاشدا، دۆخی هاووڵاتیانی شارەکە بەشێوەیەک ئاڵۆز بووە، لەچەند ڕۆژی ڕابردوودا، مامۆستایانی بەشی کوردی شارەکە یاداشتێکیان ئاڕاستەی حکومەتی عێراق کرد و داوایانکرد، موچەکانیان بخرێتەسەر بەغدا و وەک هاووڵاتییەکی عێراقی مامەڵەیان لەگەڵ بکرێت.