گه‌ڕان

Shadow Shadow
چیرۆكه‌كانمان

ناس كورد هۆكاری بچڕانی ئەنتەرنێت لەچەند ناوچەیەكی هەرێم ئاشكرا دەكات

2019.04.20 - 18:39
App store icon Play store icon Play store icon
ناس كورد هۆكاری بچڕانی ئەنتەرنێت لەچەند ناوچەیەكی هەرێم ئاشكرا دەكات

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس كورد – هەڤاڵ فەتاح
لە بەرەبەیانی ئەمڕۆ (شەممە)ەوە لە هەندێك ناوچەی هەرێمی كوردستان بەگشتی و بەتایبەت لە سنوری پارێزگای سلێمانی هێڵەكانی ئەنتەرنێت خاووبوونەوە و بۆ ماوەی كاتی خزمەتگوزارییەكە نەدەما.

.

ئومێد محەمەد وتەبێژی وەزارتی گواستنەوە و گەیاندنی هەرێمی كوردستان تایبەت بەناس كورد-ی راگەیاند "بەگوێرەی زانیارییەكانمان هۆكاری خاوبوونەوەی هێڵەكانی ئەنتەرنێت لە شاری سلێمانی لە ماوەی چەند كاتژمێری رابردوودا دەگەڕێتەوە بۆ تەڕبوونی ئەو كێبڵانەی كە هێڵی ئینتەرنێت دەگوازنەوە بۆ شاری سلێمانی".

 

.

وتیشی "ئەو هێڵانەی بە ژێر زەویدا كێشراوون لە ناوچەی شارەزور توشی گرفت بوون و ئاوی بارانی تێچووە".

 

.


ناس كورد زانیوویەتی هۆكاری بچڕانی خزمەتگوزاری ئەنتەرنێت لە بەشێك لەناوچەكانی هەرێم بەگشتی و بەتایبەتی لە پارێزگای سلێمانی هۆكارەكەی گرتنەبەری رێوشوێنی قەدەغەكردنی یاری پۆپجی و ئەو یارییانەی دیكەیە كە پەرلەمانی عێراق بڕیاری قەدەغەكردنیدان.

 

.


وتەبێژی وەزارتی گواستنەوە و گەیاندنی هەرێمی كوردستان زانیارییەكەی ناس-ی رەتنەكردەوە و ئاماژەی بەوە كرد، ئەگەری هەیە خاوبوونەوە و بچڕانی خزمەتگوزاری هێڵی ئەنتەرنێت پەیوەندی هەبێت بەو رێكارانەوە كە حكومەتی عێراقی بەنیازە بیگرێتە بەر بۆ قەدەغەكردنی یاری پەبچی و یارییەكانی دیكە.

 

.