گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

کازمی: بەمزوانە وادەى هەڵبژاردنی پێشوەختە ئاشکرا دەکەم

2020.07.27 - 19:16
کازمی: بەمزوانە وادەى هەڵبژاردنی پێشوەختە ئاشکرا دەکەم

ناس کورد-

مستەفا کازمی، سەرۆکوەزرانی عێراق ڕایگەیاند، هیچ شتێک وەک هەڵبژاردنێکی ئازاد گوزارشت لە ئیرادەى عێراقییەکان ناکات و "بەمنزیکانە وادەى ئەنجامدانی ئاشکرا دەکەم." 

 

 

لە وتارێکی ڤیدیۆییدا کە ئەمڕۆ دووشەممە، 27ی تەموزی 2020، بڵاویکردەوە، کازمی جەختیکردەوە کە "ئەوەى دەیەوێت عێراق لە کەوتن ڕزگاربکات پێویستە خەڵکی ئامادە بکات بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنەکان."

 

کازمی داواشی لە پەرلەمان کرد "بە زووترین کات دەنگ بدات لەسەر یاسای هەڵبژاردنەکان" چونکە "پێویستە عێراق بە ئیرادەی گەلەکەى بنیاد بنرێت."